ژنێک خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی بە دەستهێنا
پێشبڕکێی ڕۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بۆ باشترین ڕاپۆرت لە کەلار بەڕێوە چوو.
ناوەندی هەواڵ
لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ڕادێوی دەنگ بە هاوکاری سندووقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی، پێشبڕکێی ساڵانەی بۆ باشترین ڕاپۆرتی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕێکخست.
لە مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی بەسەر ڕۆژنامەنساندا بەخشرا بۆ سێ باشترین ڕاپۆرت، ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووس لەیلا ئەحمەد وەک یەکێک لە باشترین ڕاپۆرتەکان هەڵبژێردرا و خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی نووسراوی بەدەستهێنا.
ڕاپۆرتەکەی لەیلا لە سایتی کەرکوک-ناو بە ناونیشانی (کەرکوک: منداڵانی فڕێدراو، چیرۆکێکی بێ سەرەتا و بێ کۆتا) بووە باشترین ڕاپۆرتی ئەم ساڵ.
ت.پ