دوو گەنجی دیکە لە کەمپەکانی دهۆک خۆیان دەخنکێنێت
لە هەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا سێ ژن خۆیان کوشتووە، ژنێکیش هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام گیانی لەدەست نەداوە و تەندروستی ناجێگیرە.
ناوەندی هەواڵ
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە شاری سلێمانی ژنێک هەوڵی خۆکوشتنیدا لەسەر پردی پەڕینەوەی چوار چرای نزیک لە فامیلی مۆڵ، دوا بەدوای ئەوە لە شاری دهۆك لە ماوەی هەفتەیەکدا هەواڵی خۆکوشتنی سێ ژنی گەنج بڵاو دەبێتەوە.
هەریەک لە ئەسمەهانی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئەحلام خێرۆی تەمەن ١٥ ساڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کەمپەکانی ئیسیان و شاریا بە پەت خۆیان دەخنکێنن و کۆتاییان بە ژیانی هێنا هەتا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنیان دیار نییە و پۆلیسی دهۆکیش هیچ لێدوانێکی نەداوە دەربارەی ئەو ڕووداوانە.
دوێنێ ژنێکی گەنجی دیکە بە ناوی سەلما سوعاد والی کە تەمەنی ١٥ ساڵە، خەڵكی كۆمەڵگەی گرعوزێر بووە، لە كۆمەڵگەی بریسڤی شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆی كوشت، باس لەوەش دەکرێت خۆکوشتنەکەی لە ڕێگەی گوریسەوە بووە لە ناو گەرماوی ماڵەکەیاندا.
شەوی ڕابردووش گەنجێک بە ناوی شەمۆ بەدەل سلێمان تەمەن ٢٠ ساڵ لە یەکێک لە کابینەکانی کەمپی قادیا خۆی خنکاندووە.
ت.پ