تەرمی ژنێکی یەزیدی لە دەریادا نەدۆزراوەتەوە

لە کاتی کۆچکردن بۆ یۆنان لە خێزانێکی ١١ کەسی ژنێکیان دەکەوێتە دەریاوە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران، ئەوەی ڕاگەیاند هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک کۆچبەری یەزیدی کە ژمارەیان ١١ کەس دەبوون لە ڕێگەیاندا بەرەو یۆنان کەسێکیان دەکەوێتە دەریاوە و تا ئێستا بێسەر و شوێنە.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە ئەو کەسەی کەوتۆتە ناو دەریاوە ژنە و کۆچبەرەکانیش باسی ئەوەیان کردووە، پاش ئەوەی گەشتوونەتە سەر سنوری یۆنان پاسەوانانی سەرسنور مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندوون و دواتر بە تێهەڵدان نێردراونەتەوە بۆ سنوری تورکیا.

دەزگاکە ئەوەشی خستە ڕوو لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە هەماهەنگیدان تا بە شێوەیەکی فەرمی بەدوای تەرمەکەدا بگەڕێن، لە ئێستاشدا نوێنەرانی دەزگای لوتکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری تورکیادا بە دوای تەرمی ژنە یەزیدییەکەدا دەگەڕین.

 

ت.پ