ژنێک دەبێتە سەرۆک کۆماری کۆسۆڤۆ
فیۆسا عوسمانی، بە دەنگی ٧١ ئەندام پەرلەمان دەبێتە سەرۆکی وڵاتی کۆسۆڤۆ، بەناوبانگترین کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتەیە، وەک چارەسەرکارێکی کێشە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە سەیردەکرێت ناوەندی هەواڵ
فیۆسا عوسمانی، بە دەنگی ٧١ ئەندام پەرلەمان دەبێتە سەرۆکی وڵاتی کۆسۆڤۆ، بەناوبانگترین کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتەیە، وەک چارەسەرکارێکی کێشە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە سەیردەکرێت
ناوەندی هەواڵ
کۆسۆڤۆ وڵاتێکی نوێیە، لە ساڵی ٢٠٠٨ سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاندووە، دەکەوێتە نێوان وڵاتانی سیبریا و ئەلبانیا، زیاتر لە٪٩٠ دانیشتوانەکەی موسوڵمانن.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بۆ یەکەمجار ژنێک سەرۆکی وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێت، کە ئەویش "فیۆسا عوسمانی" تەمەن ٣٨ ساڵە، بەناوبانگترین کەسایەتی سیاسی کۆسۆڤۆیە.
فیۆسا عوسمانی، ئێستا بە نیشانەی بەکژداچوونەوەی گەندەڵی لەو وڵاتە سەیردەکرێت، لە کۆی ٨٢ دەنگی پەرلەمنتاران توانی ٧١ دەنگ بەدەستبهێنێت، فیۆسا ئێستا ئەرکێکی زۆری لەسەر شانە، چونکە وڵاتەکەی بە چەندین کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتییدا تێدەپەڕێت، بێکاری ڕێژەیەکی بەرزی تۆماکردووە، بەشێکی زۆری گەنجانی ئەو وڵاتە بەرەو سویسراو ئەڵمانیا ئاوارەکردووە.