پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن دەستگیرکرا

لە هەڵمەتێکی تورکدا بۆ هێرشکردنە سەر ژنان، پۆلیسی ئامەد ٢٢ ژنی چالاکوان و لایەنە سیاسیەکان و ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکرد، لەنێویاندا "بێریتان جان ئۆزەر" پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن دەستگیرکرا. ناوەندی هەواڵ

 

لە هەڵمەتێکی دەوڵەتی تورکدا بۆ هێرشکردنە سەر ژنان، پۆلیسی ئامەد ٢٢ ژنی چالاکوان و لایەنە سیاسیەکان و ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکرد، لەنێویاندا "بێریتان جان ئۆزەر" پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ئامەد لەهێرشێکدا بۆ ژنانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و ژنانی لایەنە سیاسییەکان، ٢٢ ژنیان لە ئامەد دەستگیرکرد، لەنێویاندا "بێریتان جان ئۆزەر" لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.

"بێریتان جان ئۆزەر" پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن لە باکوری کوردستان، بەرە بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئامەد هێرش دەکەن سەر ماڵەکەی لە ناوچەی باغلەری ئامەد، دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستگرتن بەسەر چەند کتێب و کەلوپەلی دیکەدا دەستگیریان کرد، دواتر بردیانە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەو شارە.

دەستگیرکردنی ئەو ٢٢ ژنە کاردانەوەی هاوڵاتیان و ژنانی لە باکوری کوردستان لێکەوتەووە، دەڵێن "ئێوە بەردەوامن لە هێرش، فشار، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ژنان، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتکردن".

چەندین ژن کاردانەوەییان بۆ ئەو بابەتە دەربڕیووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ئەوان ناتوانن خەباتی ژنان لەناو ببەن، ژنان زیاتر سووردەبن لەسەر خەباتەکەیان، ترساندن و دادگاکانی دەوڵەتی تورک ژنان بێ دەنگ ناکات، چەندین هاشتاگی جۆراوجۆرییان بڵاوکردووەتەوە.

دەستگیرکردنی ئەو ٢٢ ژنە، لە چوارچێوەی فەرمانێکی نوسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکری دەوڵەتی تورکە، بۆ دەستگیرکردنی ٣٣ کەس، لەنێویاندا ٢٢ ژنی لایەنی سیاسی، چالاکوانی ژنان و ڕۆژنامەنووسان هەیە،ئەمەش بە تۆمەتی ڕێکخستنی ڕێپێوان و کۆبوونەوەی ڕێکخراوەیی.