لە قەندیل لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پیرۆزکرا
لە یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، لە قەندیل بە ئاهەنگ و گۆرانی ئەو یادە کرایەوە، هەریەک لە هونەرمەندان ژینا سەقزی و بەرهەم شەمامی بەشدارییان کرد. ناوەندی هەواڵ
لە یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، لە قەندیل بە ئاهەنگ و گۆرانی ئەو یادە کرایەوە، هەریەک لە هونەرمەندان ژینا سەقزی و بەرهەم شەمامی بەشدارییان کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگەکانی بناری قەندیل، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک ڕێکخرابوو، کە سەدان کەس بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد، ئەو ڕۆژەییان بە ڕۆژی نوێ بوونەویە ژیان ناوبرد.
لە ئاهەنگەکەدا لە بۆ یادی ٧٢ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٤ی نیسان بەڕێوەچوو، بەیاننامەی ڕژاک و کۆیتەی ئازادی ئۆجەلان خوێندرایەوە، دواتر هەردوو گۆرانیبێژ ژیان سەقزی و بەرهەم شەمام ئاهەنگەکەیان بە گۆرانی شاد درێژە پێدا، هاوڵاتیانیش دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە نیشاندا.
هاوکات لە باخچەی "ڕێبەر ئاپۆ" لە چیای کورتەکی بناری قەندیل هاوڵاتیان نەمامیان چاند، لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرایەوە، لە کەلار و شارەدێی ڕزگاری لە ئیدارەی گەرمیان بە چاندنی نەمان ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا.
لە سلێمانیش بە هەمان شێوە بە نەمام چاندن، ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ ئەو ڕۆژە پیرۆز کرا، شانۆگەری "هەڵۆیەک لە ئاسمانی نیشتیماندا" کە لەلایەن ڕێکخراوی نوێگەر ئامادەکرابوو پێشکەش کرا.