" ژنانی ئێزدی لە دوای جینۆساید و دەستدرێژییەکان، لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەڕێکخستن کردووە"

سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەلێت: ژنانی ئێزدی سەرەڕای بازرگانی و دەستدرێژییەکان بۆ سەریان، لە پاش ئازادبوونیان لە دەستی داعش، بەشێک لە بنەماڵەکان ڕزگاربووان دەنێرنە کامپەکان، بۆیە دەبێت ژنان لە دوای ئازادبوونیان لەسەر بیری ڕێبەر خۆیان ڕێکبخەن.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٠دا، پرۆتۆکۆڵی ڕێگریکردن و سەرکوتکردن و سزادانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە بەتایبەتی ژنان و منداڵان پەسەندکرا، کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ لەلایەن ١٨٥ لایەنەوە پەسەندکراوە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال، لەوهێرشەدا کە بە فەرمانی ٧٤ ناسراوە هەزاران ئێزدی کوژران و هەزاران ژنی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران، دوای بەرخۆدانی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ، شەڕڤانانی یەژاستار و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال "یەبەشە" و یەکینەکانی ژنانی شنگال "یەژەشە" و بە هاوکاری یەپەگە و یەپەژە، شنگال لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە دەستی چەتەکانی داعش ئازادکرا، لە ساڵی ٢٠١٤شدا بەشێک لەو ژنانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوون بەپارە ئازاد کران و بەشێکیشیان دوای تێکشکاندنی داعش لەموسڵ و ڕەققە لە ساڵی ٢٠١٧، گەڕانەوە بۆ ناو خێزان و کەسوکاریان، بەڵام هێشتا بەسەدان ژنی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە،  ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی هێرشی داعشەوە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا رفێندراون، ٦٤١٧ کەس بوون، کە ٣٥٤٨ کەسیان ژن بوون و ٢٨٦٩ کەسیشیان پیاو بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥٧٠ کەسیان رزگار کراون، کە ١٢٠٨ ژن، ٣٣٩ پیاو، ١٠٦٦ منداڵی کچ و ٩٥٧ منداڵی کوڕن، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە شەهیدبوون نزیکەی ٥٠٠٠ کەسن، بەڵام تا ئێستاش ژنانی ئێزدی بازرگانیان لە لایەن داعشەوە پێ دەکرێت.

 

" "تەنها ڕێبەرەکەمان هاوکاری کردین تا دووبارە بە بەهێزتر خۆمان بونیاد بنێینەوە"

سارا  بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئاماژەی بەوەکرد، بە بەر چاوی تەواوی جیهانەوە هێرش بۆسەر شنگال و دانیشتوانەکەی لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ئەنجامدرا، ژنان لە هێرشەکاندا بەدیل گیران و ڕوبەڕووی دەسترێژی و بازرگانی بوونەوە، ١١ ساڵ بەر لە ئێستا ژنانی ئێزدی لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و بازرگانی بوونەوە، لە بەرچاوی تەواوی جیهان هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنانی ناوچەکە ڕووبەڕووی جینۆساید و بازرگانی بوونەوە، بەڵام دەوڵەتان و مافەکانی مرۆڤ کارێکیان بۆ پاراستنی ئەو مرۆڤانە نەکرد، دەوڵەتانی دیکە بە هاوبەشی لەگەڵ تیرۆرستانی داعشدا ئامانجیان لەناوبردنی کورد و سڕینەوەیانە لە ناوچەکەدا، ئەو جینۆساییدەی بەسەر گەلی ئێزدیدا هات لە تەواوی جیهاندا ڕوینەدابوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ١١ ساڵ تا ئێستاش دایکان و ژنان لە بازاڕەکاندا بازرگانیان پێوە دەکرێت، ئێمەی ژنانی ئێزدی لە چەندین ئاستەنگییدا دەژین، هەرگیز ساتەکانی جینۆساید و بازرگانیکردن و مردنەکانامن پێ لە یادناکرێت، بە بەر چاوی ئێمەوە خانەوادەکانمانیان لە ناو دەبرد، زۆرێک  لە ژنانیان لە خێزانەکانیان دابڕاند و بردیانن،هیچ گەلێک ژنانی ئێزیدی نەبینی و هاوکاریان نەکردین ، بەڵام ئێمەی ژن لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، توانیمان خۆمان بەڕێکستن بکەین، تەنها ڕێبەرەکەمان هاوکاری کردین تا دوبارە بە بەهێزتر خۆمان بونیاد بنەینەوە، ئەو ئیرادەیەیە ئێمەی ژنان خۆمان بەڕێکستنکرد لەسەری فکری ڕێبەر ئاپیە، ئێمەی ژنان لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە لەسەر ئەو بیرە بەرامبەر قرکردن و هێرشەکان تا ئێست وەستاوینەتەوە، لە دوای ئەو جینۆسایدەوە ئێمەی ژنان لەسەر دروستکردنی هێزی یەژەشە بە تایبەت ئێزدییەکان خۆمان بەڕێکخستن دەکەین، ئیمەی ژنان لەسەر بیری ڕێبەرەکەمان دەتوانین خۆپاراستن و خۆڕێکخستن ئەنجام بدەین.

 

"بنەماڵەکان ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش قبوڵ ناکەن"

ئەوەشیخستەڕوو، لە پاش ١١ ساڵ تا ئەم کاتە ژنانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش دەگەڕێندرێتەوە سەر زێدی خۆیان، لە ڕۆژئاوا بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بەردەوام لە هەوڵدان، وتی: یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بەردەوام لە هەوڵی ڕزگارکردنی گیراوانی دەستی داعشن، بەڵام کاتێک ژنان دەگەڕێنەوە بەشێکیان لە لایەن بنەماڵەوە قبوڵ ناکرێن، ئەوان ڕەوانەی کامپەکان دەکرێن، سەرەڕای  دەستدرێژی و ئەو بارە دەروونیەی بەدەستی تیرۆرستان ڕووبەڕووی بونەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە لایەنی دەروونیان بە ناردنیان بۆ کامپەکان تێکدەدەنەوە، پێویستە کار بۆ لەناوبردنی ژنان بە خستنە کامپەکان نەکرێت، ئیدی بە خستنەوە ناو کۆمەڵگەیان لایەنی دەروونیان ئارام بکرێتەوە، پێویستە ئەو ژنانەی ڕزگاربووی دەستی داعشن ئەگەر لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ بەڕێکخستنبکرێن، نابێت بچنەوە کامپەکان، پێویستە هەر تاکێکی ئێزدی بە تایبەت ژنان لەسەر ئەو بیرە خۆیان بەڕێکخستن بکەن، تا بتوانن ڕووبەڕووی داگیرکاری ببنەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سارا بۆتان وتیشی: زیاتر لە  ١٠ساڵە ئێمەی ژنان لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەڕێکستن کردووە، بیری ڕێبەر ئاپۆ بیرێکی جیهانییە، ئێمەش لەسەر ئەو بیرە جیهانییە خۆمان دژ بە زوڵم و زۆرداری بۆسەر ژنان بەڕێکخستن کردووە، پێویستە ژنانی تەواوی جیهان و بە تایبەت ژنانی کورد بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داگیرکەر و جینۆسایدکردن و دەستدرێژییەکان خۆیان بەڕێکخستن بکەن، پێویستە ئەو بیرە لە تەواوی جیهان دژ بە ئەقڵیەتی جینۆسایدکردنی ژن و بازرگانی کردن بڵاوببێتەوە، تا چەند بیری  ڕێبەر ئاپۆ بناسیت زیاتر دەتوانیت بەرگری لە خۆت بکەیت.