ژنانی فاشر لە نێوان گەمارۆی برسێتی و بێدەنگی جیهاندان
کاتێک برسێتی دەگۆڕێت بۆ سیاسەت، ژیانی ڕۆژانە دەبێتە شەڕی مانەوە، نەک بە چەک بەڵکو بە سکی بەتاڵ و کەرامەتی بارگرانی ستەمکاری، هەر لە گەمارۆدانی غەززەوە تا ئاژاوەگێڕییەکانی سودان، کارەساتەکە بە شێوەی جۆراوجۆر دووبارە دەبێتەوە.

مەریەم حامد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی بەهێزکردنی ژنانی "کیان"
لەناو شەڕە بێبەزەییەکاندا، سیاسەتی برسێتی وەک یەکێک لە ترسناکترین ئامرازەکانی مردنی هێواش سەرهەڵدەدات، برسێتی نەک تەنها جەستە لەناو دەبات، بەڵکو ڕۆحەکان دەشکێنێت و گەمارۆیان دەدات، لە دڵی ئەم کارەساتەدا ژنان بە تەنیا وەستاون و گەمارۆ دراون بە برسێتی تێرنەکراو و بێدەنگییەکی بەرگە نەگیراو، ژنان لەم ململانێیانەدا تەنیا قوربانی نین، ڕۆژانە هێڵی پێشەوەی بەرخۆدانن، بە کەرامەتەوە ڕووبەڕووی هەموو بوون دەبنەوە و ژیان لە وێرانەکانییەوە دروست دەکەنەوە.
بۆچی ژنان لە پێش هەموو شتێکەوەن؟
بەڕێکەوت نییە کە ژنان قورسایی گەمارۆدانەکان لە ئەستۆ بگرن، لە کۆمەڵگە داڕماوەکاندا وەک بەرپرسێک سەیر دەکرێن لە دەستەبەرکردنی خۆراک و چاودێریکردنی خێزان و پاراستنی کەرامەت، بەم شێوەیە برسێتی دەبێتە جۆرێک لە توندوتیژی ڕەگەزی، بەو پێیەی لە سەرچاوەکان بێبەش دەکرێن و لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دابڕاون و لە توانای بژێوی ژیانی خۆیان و مانەوەیان دوور دەخرێنەوە.
ئەم توندوتیژییە تەنیا لە ڕێگەی برسێتیەوە پراکتیزە ناکرێ، بەڵکو لە ڕێگەی برسیکردنی بە ئەنقەستەوە و لە ڕێگەی گەمارۆدان، داڕمانی بازاڕ، نەبوونی یارمەتی و کشانەوە یان داگیرکردنی دەوڵەت، جەستەی ژنان نەک وەک دوژمنی سەربازی، بەڵکو وەک پاسەوانی ژیان دەکرێتە ئامانج، مەبەست لێی داڕوخانە بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی تر لە پشتیانەوە بڕووخێت.
فاشر... شەڕی برسێتی لە نێوان پشتگوێخستن و شەڕدا
لە شاری فاشر، پایتەختی دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سودان، دانیشتووانی چەند مانگێکە بە گەمارۆیەکی خنکێنەردا ژیان بەسەر دەبەن، ئەمەش لە کاتێکدایە لە نێوان پێکدادانی خوێناوی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بارهەڵگرەکانی فریاگوزاری ناچنە ژوورەوە، پێداویستییەکانیش ناگەن، لەم دۆزەخەدا ژنان پێش بەیانی دەچنە دەرەوە و بەدوای ئاردی ونبوو، ئاوی کەم، یان چیمەنی بەجێماوەدا دەگەڕێن بۆ وردکردن و نانخواردن.
ئەوەی لەوێ دەخورێت بە پلەی یەکەمدا ناخورێت، "ئەمباز" ئالیک، پاشماوەی فستق کە وەک خۆراکی ئاژەڵ بەکاردێت، بووەتە ژەمێکی ڕۆژانە بۆ منداڵان، یەکێکیان وتی: ئێمە چیمەنەکە ورد دەکەین و لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەین، بۆ ئەوەی منداڵەکان بە برسی نەخەون، ئەمە تەنها ڕێچکەیەک نییە بۆ مانەوە، بەڵگەیە لەسەر ڕۆحێکی بەرخۆدان کە بەرامبەر مردن وەستاوە و پێداگری لەسەر مانەوە دەکات.
سەرەڕای مەترسییەکە، ژنان کۆڵیان نەدا، دەستپێشخەریی چێشتلێنانیان بەکۆمەڵ لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکاندا ڕێکخست، خواردنی پاشماوەیان هاوبەش کرد و بازنەی هاودەنگییان دروستکرد کە توانای ڕزگاربوونیان لە وێرانکارییەکاندا هەبێت.
کادوقلی، پایتەختی باشووری کۆردۆفان لە باشووری سودان، ڕۆژانە وەک فاشر بۆردوومان ناکرێ، بەڵکو بەدەست گەمارۆیەکی بێدەنگ و خنکێنەرەوە دەناڵێنێت، ڕێگاکان داخراون، ڕێکخراوە مرۆییەکان کشاونەتەوە و بازاڕەکان لە هەموو شتێک خاڵی بوون، دەنگی شەڕ نییە، بەڵکو بێدەنگییەک کە دەوری ژیانەکانی داوە و وردە وردە ژیان هەڵدەوەشێنێتەوە.
ژنانی ئەوێ ناچار دەکرێن بۆ چەند کاتژمێرێک گەڵاکانی باوباب بکوڵێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی جێگرەوە پێی بوترێت "ژەم"، هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی بە تایبەت بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر نییە و کشتوکاڵی ناوخۆیی داڕما و هەزاران خێزان بێ سەرچاوەی داهات و خۆراک بوون.
ژنێک لە گەڕەکی رەدیف وتی: ئێمە گەڵاکانی دارەکان دەکوڵێنین تەنها بۆ ئەوەی فێڵ لە جەستەمان بکەین و کەمێک خۆمان درێژ بکەینەوە، بەم شێوەیە گەمارۆدانەکە دەگۆڕێت بۆ سیاسەتێکی بە ئەنقەست لە برسێتی، کە بەبێ موشەکە، بەڵام بە ئامرازی فێڵبازانەتر ئەنجام دەدرێت.
لە شاری ئەبیەز کە پایتەختی پارێزگای کۆردۆفانی باکوورە، ژیانێکی بازرگانی و کشتوکاڵی سەردەمانێک زیندوو بوو، بەڵام ئێستا لە قورسایی بەرزی نرخ و کەمیی دابینکردندا دەڕووخێت، ژنان و بەتایبەت ژنانی ئاوارە، تەنها بۆ ئەوەی کەمێک ئارد بەدەست بهێنن، ئەو کەلوپەلانەی کە ماونەتەوە، لەوانەش جلوبەرگ و زەڕەنگەری دەفرۆشن، ئەمە تەنها هەژاری نییە؛ سیاسەتێکی سیستماتیکی پشتگوێخستن و برسێتییە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ژنان بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی ژیان لە ماڵەوە و پەروەردەکردنی منداڵ و چارەسەرکردنیان و دروستکردنی هێز لە لاوازییەوە کە خێزانەکان بتوانن بەرگە بگرن.
غەززە... برسێتی لە داگیرکاریدا
غەززە، بەری تەسکی کەنار دەریای فەڵەستین، دوور نییە لەم ئازارە، نوێنەرایەتی لایەنێکی دیکەی دەکات، لە گەمارۆدانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٧ ساڵ، ژنانی ئەوێ بەدەست بێبەشییەکی ئاڵۆزەوە دەناڵێنن، داگیرکاری سەربازی، کەمیی سەرچاوە، بۆردوومانی دووبارە و لەدەستدانی بەردەوام، بە ئاو و خوێ شیر بە کۆرپەکانیان دەدەن و بە بێدەنگی منداڵە برسیەکانیان دەنێژن و خواردنی ماوە لەگەڵ دراوسێکانیان وەک کردەوەیەکی بەرخۆدان دابەش دەکەن.
دایکێکی فەڵەستینی بە هەواڵێکی ڕاگەیاندووە، کوڕەکەم لە باوەشمدا مردووە، دەمزانی برسی بووە، بەڵام هیچ شتێک نەبوو کە بتوانم بیکەم، ئەم قسانە کورتەیەک و ڕاستییەکە لە کارەساتەکە دەخەنە ڕوو، برسێتی لە غەززە دەرئەنجامی هەژاری کاتی نییە، بەڵکو سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵە کە ژنان وەک هێمای ژیان دەکاتە ئامانج.
بەرخۆدانی ژنان لە بەرامبەر برسێتی
کاتێک برسێتی وەک چەک بەکاردەهێنرێت، ژنان دەبنە هێڵی پێشەوەی نەدۆڕاو لە خەباتدا، ئەوان تەنها قوربانی نین، بەڵکو شایەتحاڵ و ئەکتەرن، لە فاشێرەوە تا غەززە، ژنان ناچارن ڕێگەی مانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ کەمی و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە نێوان هیچدا دابهێنن.
بەڵام ئەم بێدەنگییە بەرگەی ناگیرێت و ئەم تاوانە بە یاسای بەسەرچوونەوە نییە، بەڵگەنامەسازی بەس نییە؛ دەنگی ژنان دەبێ لە داکۆکیکردن و لێپرسینەوە و پێکهێنانی دادپەروەریدا بەرز بکرێتەوە.
بۆیە من پێموایە دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێک دەستپێبکرێت، کە تیشک بخرێتە سەر کاریگەرییە ڕەگەزییەکان لەسەر ژنان، پێویستە ئەم سیاسەتە بە تاوان بناسرێت و تاوانبارانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، پێویستە ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت دابین بکرێت، بەتایبەتی بۆ پێداویستییەکانی ژنانی دووگیان و دایکان و منداڵان، پێویستە ژنان بەشدار بن لە داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانەکانی وەڵامدانەوەی مرۆیی، پشتگیری لە بەڵگەنامەکردنی مافی مرۆڤ لە گەواهیدانی ژنان دەبێت لە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکان جێگیر بکرێت.