تاوانێکی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی شاری مەنبجی هەژاند و توڕەیییەکی بەرفراوانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە
شاری مەنبج لەناو دۆخی ئاژاوەی ئاسایشی و نەبوونی چاوەدێریدا، شایەتی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ڕێژەی تاوانەکانە، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردانەی کە مەترسی لەسەر بناغەی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن، دیارترینیان زەوتکردنی ئەلیکترۆنییە.

ناوەدی هەواڵ
تاوانێکی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی کە بووە هۆی کوشتنی ژنێکی گەنج، توڕەیییەکی بەرفراوانی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەشدارن و توندکردنەوەی کۆنترۆڵەکان لەسەر ماڵپەڕە گوماناوییەکان کە پەرە بە دەنگۆ و پێشێلکردنی تایبەتمەندی تاکەکان دەدەن.
لە ڕووداوێکدا کە توڕەیییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، شاری مەنبج شایەتحاڵی تاوانێکی ترسناک و زەوتکردنی ئەلیکترۆنی بوو،دوای ئەوەی گەنجێک ژنێکی گەنجی چەوساندەوە بۆ بەدەستهێنانی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت، بە بەڵێنی دڕۆینەی هاوسەرگیری فریودا، بەڵام کاتێک ژنە گەنجەکە ڕەتیکردەوە پابەند بێت بە هەڕەشەکانیەوە، گەنجەکە وێنەو ڤیدیۆ تایبەتیەکانی ژنەگەنجەکەی لە ماڵپەڕێکی ناسراوی واتسئەپی شارەکەدا بڵاوکردەوە،دواتر ماڵپەرەکە تۆمەتبارکرا بە سووکایەتیکردن بە شەرەف و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ بە ئەنقەست.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کاردانەوەی دڵتەزێنی براکانی ژنە گەنجەکەی لێکەوتەوە، کە کوشتوویانە و لە ئێستادا بەدوای ئەو گەنجەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تۆڵەی لێ بکەنەوە، ئەم دیمەنە گوزارشت لە ڕادەی ئەو داڕمانە ئەخلاقی و ئاسایشییە دەکات کە شارەکە تووشی دەبێت.
ئەم ڕووداوە شەپۆلێکی توڕەیی کۆمەڵگەی بەدوای خۆیدا هێنا لە نێوان هۆشدارییەکان لە مەترسی جێهێشتنی ئەم ماڵپەڕە گوماناویانە بەبێ کۆنتڕۆڵکردن، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر بناغەی کۆمەڵایەتی، بەشداربوون لە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە خێزانییەکان و قووڵبوونەوەی دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان.
لاوازی ئاسایشی دەرگا بەڕووی تاوانی ڕێکخراودا دەکاتەوە
لە هەمانکاتدا، مەنبج شاهیدی شەپۆلێکی دووبارەبوونەوەی تاوانەکانە، لەوانە زەوتکردن، کوشتن، دزی، ڕفاندن، لە نەبوونی ڕوونی هێزە ئاسایشییەکان، ئەم تاوانانە بوونەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، دانیشتوانەکەی ناچار دەکەن لە ترسی هێرشەکان دوای تاریکی لە ژوورەوە بمێننەوە.
ئاژاوەی ئاسایشی سێبەری بەسەر لایەنە جۆربەجۆرەکانی ژیانی مەنبج دانا، چالاکوانانی ناوخۆیی داوای پێویستی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و تاوانبارکردنی هەرکەسێک کە ناوەڕۆکەکە پێشێلکردنی تایبەتمەندی تاکەکان هاوبەش بکات یان پەرەی پێبدات، بە تاوانبارکردن هەژمارە.
هەروەها داوایان کردووە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ماڵپەڕی گوماناوی بەڕێوەدەبەن، بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، جەختیان لەوە کردەوە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەبێت سەکۆی هۆشیاری و لێک نزیکبوونەوە بێت نەک ئامرازێک بۆ لەناوبردن و ناوزڕاندن.