ژنانی ئەلعەریمه بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەکەیان شەرمەزار دەکەن

دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان لە ڕاستییەکی تراژیدی دەژین لە ئەنجامی بۆردومانە هەڕەمەکییەکانی تورکیا کە ماڵ و حاڵیانی کردووەتە ئامانج و بوونەتە هۆی زیان بۆ خەڵکی مەدەنی و ڕێگری لە ژیانی ئاساییان دەکەن.

سیبیلیا ئیبراهیم

مەنبج- لە سەرەتای ئەیلوولدا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی هێرشە بەربەرییەکانیان بە درێژایی سنووری مەنبج و گوندەکانی شاری باب شەرقی زیاد کرد کە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی بابەوە ئازادکران.

ژنان لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری باب کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیی بابەوە ئازادکراوە، هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی شەرمەزار دەکەن و دەیانەوێت بە ئاشتی بژین و تورکیا و چەتەکانی بەرپرسیار بکرێن لە تاوانەکانیان.

 

 

"لە جەنگ ماندوو بووین دەمانەوێت بە ئاشتی بژین"

سەبارەت بە زیادبوونی هێرشە سەربازییەکان لەلایەن تورکیا و چەتەکان بەدرێژایی سنوورەکە، نەعیمە عەلی بەتەمەن کە لە هەردوو قاچیدا نەخۆشی ئیفلیجی هەیە، وتی: بارودۆخەکەمان زۆر تراژیدییە، لە کاتی بۆردوماندا ناتوانم بچمە دەرەوە بۆ ڕزگارکردنی خۆم لەو بۆردومانە هەڕەمەکییەی کە دەبێتە هۆی ترسێکی زۆر، وام لێدەکات نەتوانم بجوڵێم چونکە لە هەردوو قاچمدا ئیفلیجی هەیە، لە جەنگ و مردن ماندوو بووین، دەمانەوێت بە ئاشتی بژین، چیتر ناتوانین بەرگەی لەدەستدانی منداڵەکانمان بگرین، پێشتر دوو لە کوڕەکانم لە کاتی شەڕی دژی داعش لە ناوچەکە گیانیان لەدەستدا، کاتێک هەواڵی گیان لەدەستدانیانم بیست، بەهۆی قاچمەوە لاواز و بێ یارمەتی بووم و نەمتوانی بڕۆم، چیتر وزەم ناتوانێت بەرگەی لەدەستدان بگرێت.

 

 

لە لایەکی دیکەوە، ئامینە جاسم لە شارۆچکەی ئەلعەریمە لە ڕۆژهەڵاتی شاری بابی داگیرکراو وتی: ئێمە لە بارودۆخێکی تراژیدیدا دەژین لەو کاتەوەی کە گرژییە سەربازییەکان بەدرێژایی سنوورەکان دەستیان پێکردووە، هەموو ڕۆژێک بۆردومان هەیە، کە دەبێتە هۆی ترس و تیرۆر لەنێو منداڵەکانماندا و لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا منداڵەکانمان نەخۆش کەوتوون و دەترسن.

 

 

هەروەها سالح عوسمان لە ئەلعەریمە وتی: بۆردومان و ترس هەیە کە چیتر ناتوانین بەرگەی هەموو ئەمانە بگرین، دەمانەوێت بۆردومانەکان بوەستێندرێن و لە ماڵەکانمان بمێنینەوە و لە ئاشتیدا بژین.

شارۆچکەی ئەلعەریمە لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری باب لە ڕۆژئاوای مەنبج لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی بابەوە ئازادکرا.