ژنانی نووسەری مەغریبی واژۆکردنی پەرتوک بۆ ساتێکی مرۆیی دەگۆڕن
ژنانی نووسەری مەغریب لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی ئەزموونەکانیان و دەرخستنی سروشتی فرەلایەنەی نووسینی ژنانە، واژۆکردنی پەرتوکیان بۆ ساتێکی مرۆیی گۆڕی.
حەنان حارت
مەغریب-لەناو هۆڵەکانی ٣١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوک کە لە یەکەم تا ١٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت، واژۆکردنی پەرتوک سروشتی ئاهەنگگێڕانەکەی تێدەپەڕێنێت، دەگۆڕێت بۆ کەشی زیندوو بۆ کارلێکی ڕاستەوخۆی نێوان ژنانی نووسەر و خوێنەرانیان، لێرەدا دەقەکان لاپەڕەکانیان بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی بەشداری گفتوگۆیەکی کراوە و مرۆیی بکەن.
لە کۆشکە جیاوازەکانی پێشانگاکەدا، ژنانی نووسەری مەغریبی، هەڵیانبژارد کە چاوپێک٣وتن بکەن لەگەڵ بینەرەکانیان، هەریەکەیان لە ڕوانگەی خۆیەوە، لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی ئەزموونی ژنانە لە چوارچێوەی دیمەنی ئەدەبی و یەکتربڕینەکانیان لە نێوان کەسایەتی و گشتگیر، لە نێوان پرسیارە ناوخۆیی و گشتگیرەکانیدا.
بەرهەمەکانیان لەسەر دوو ڕەهەند دامەزراون
ڕۆماننووس سەمیە قرفادی پێی وایە واژۆکردنی پەرتوک بڕگەیەکی مرۆیی و مێژوویی لە گەشتی نووسەرێکدا پێکدەهێنێت، کە تەنها بەرزکردنەوەی پلە تێدەپەڕێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو پرسانەی کە باوەڕیان پێیانە.
بەرهەمەکانی لەسەر دوو ڕەهەند دامەزراوە: مرۆیی و سیاسی، ئەو ئیلهام لە هەردوو مێژوو و ڕاستی وەردەگرێت، وەک لە ڕۆمانی"يلاحقني طيفها"دا دەبینرێت، کە باس لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە لە ڕابردووەوە تا ئێستا دەگرێتەوە، لە گێڕانەوەیەکدا، کە ئازار و هیوا تێکەڵ دەکات، لە دەقەکانی تریشدا هێماسازی بەکاردەهێنێت، ئاژەڵەکان کەسایەتی دەکات بۆ دەربڕینی ئازارەکانی مرۆڤ.
سەبارەت بە نووسینی ژنان، سەمیە قرفادی پێی وایە لە بنەڕەتدا، جیاوازی نییە لەگەڵ نووسین بە گشتی، لەگەڵ ئەوەشدا وتی: لەم ساڵانەی دواییدا ژنان توانیویانە چەند کۆت و بەندێکی کۆمەڵایەتی بشکێنن و ئازادانەتر خۆیان دەرببڕن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەزموونی مرۆڤایەتی و ململانێی بوونگەراییانە.
دەقەکان کە دەنگدانەوەیان لەگەڵ هەموو کەسێکدا هەیە
لە ڕێبازێکی جیاوازدا، نووسەر کەریمە ئەحداد کۆمەڵە کورتە چیرۆکی خۆی بە ناوی "جرح أسفل البطن" پێشکەش کرد، کە لەلایەن بڵاوکراوەکانی ”المتوسط”ەوە بڵاوکرایەوە، کە بە بۆنەی گەڕانەوەی بۆ ژانری کورتە چیرۆک.
کۆمەڵەکە لە ڕوانگەیەکی نا نەریتی لە چیرۆکەکانی ژنانی مەغریب دەکۆڵێتەوە، کە بە هەستکردن بە نامۆبوون لەناو جیهانێکی هاوچەرخدا یەکگرتووە، گرژی لە نێوان پابەندبوون بە نەریت و خواستی ئازادی و سەردەمیدا ئەزموون دەکات.
پێی وایە ئەزموونە کەسییەکان دەتوانن ببنە تەوەری گشتگیر لەناو دەقە ئەدەبییەکان، بوونی ئەو ئەزموونانەن کە دەنگدانەوەیان لەگەڵ ئەوانی دیکەدا هەیە، بەبێ گوێدانە کولتوور و ڕەگەز و ئایینەکانیان، ئەو ئەزموونە هاوبەشە مرۆییەکانی وەک خۆشەویستی یان ترس لە نەخۆشی و مردن وەک نموونە دەهێنێتەوە. ئەمانە ئەزموونگەلێکن کە لە ناوەوە سەرچاوە دەگرن و بە قووڵی کەسین، لەگەڵ ئەوەشدا توانای قسەکردنیان لەگەڵ هەموو کەسێک هەیە.
سەبارەت بە نووسین لەسەر ژنان، کەریمە ئەحەداد پێی وایە کە ژنان خاوەنی توانایەکی بەرچاون بۆ دەربڕینی ئازارەکانیان لە چوارچێوەی دەقە ئەدەبییەکاندا، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە، کە داهێنان بەستراوەتەوە بە ڕەگەزی نووسەرەوە، ئاماژە بە چەندین نموونە لە ئەدەبیاتی جیهانیدا دەکات کە نووسەرانی پیاون کە بە سەرکەوتوویی کارەکتەرە ژنە بەهێز و ئاڵۆز و دژبەیەکەکانیان وێنا کردووە کە لە هەمان کاتدا یەکگرتوو و باوەڕبەخشن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێچەوانەکەیشی ڕاستە. ڕەنگە ژنانی نووسەر هەبن کە مەرج نییە سەرکەوتوو بن لە دەربڕینی وردی ئازارەکانی ژنان یان وردەکارییەکانی ژیانیان، ئەو بە پرسێکی ڕێژەیی دەزانێت کە پەیوەندی بە توانای داهێنەری نووسەرەوە هەیە نەک ڕەگەزەکەیان.
نیشتمانپەروەری لە هونەردا
لە کۆشکی کۆمەڵەی ژنانی نووسەرانی مەغریب، نووسەر توریە ڕاشدی هەڵبژارد گفتوگۆ لەگەڵ خوێنەرانی خۆیدا بکات لە ڕێگەی کۆمەڵە شیعرە ئاخاوتنییەکانیەوە بە ناوی "العز بلادي" کە نیشتمانپەروەری ناوەندی ئەزموونی نووسینەکەیە، دەقەکانی کە عەرەبی ئاخاوتنی لەگەڵ عەرەبی کلاسیک تێکەڵ دەکەن، ئاراستەی ئامادەبووانێکی بەرفراوانن، بەتایبەتی گەنجان، داوای پشتگیری و هاندان دەکەن نەک تەنها بارگرانییەکە بخەنە سەر ئەوان، هەروەها سوود لە ئەزموونە کەسییەکانی خۆی وەردەگرێت، لەوانە نامەکانی بۆ کچەکەی، لە هەوڵێکدا بۆ کردنەوەی گفتوگۆیەک لەگەڵ نەوەی نوێ.
ڕووداوی واژۆکردن لە تەنها کۆبوونەوەکە تێدەپەڕێت؛ درێژدەبێتەوە بۆ کارلێکێکی زیندوو، کە خوێندنەوە دەگۆڕێت بۆ نمایشێکی دەنگی، وشەکان زیاتر پەیوەندیدار دەبن کاتێک بە شێوەیەکی خۆبەخۆ و لە دڵەوە قسە دەکرێن، وەک توریە ڕاشدی جەختی لەسەر دەکاتەوە، خوێندنەوە وەک پردێکی زیادە لە نێوان دەقەکە و بینەرەکەیدا دەبینێت.
لە کۆتایی ئەم دیالۆگە کراوەی نێوان نووسەران و خوێنەرانیاندا، ئەزموونەکان یەکتر دەبڕن و ستایلەکان لێک جیا دەبنەوە، بەڵام تارە هاوبەشەکە هەر دەمێنێتەوە: نووسین کە لە خودەوە سەرچاوە دەگرێت و لە کەسانی دیکەدا بەدوای دەنگدانەوەی خۆیدا دەگەڕێت، لە چوارچێوەی کەشێکت کولتووریدا، کە تەنها پێشکەشکردن تێدەپەڕێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییە قووڵەکانی مرۆیی.