ژنانی کۆچبەری سەرێکانی: دەمانەوێت بە پارێزراوی و بە کەرامەتەوە بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان
ژنانی کۆچبەری سەرێکانی داگیرکراو کە لە شاری قامیشلۆ نیشتەجێ بوون، ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت بە پارێزراوی و بە کەرامەتەوە بگەڕێنەوە بۆ خاکی داپیران و باپیرانیان.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ- لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر شاری سەرێکانی دەستی پێکرد، دەوڵەتی تورکیا لە هێرشە دڕندانەیەکانیدا هەموو جۆرە چەکێکی لە دژی هاوڵاتییانی سەرێکانی بەکارهێنا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دوای بەرخۆدانێکی بێوێنەی خەڵک، شارەکانی سەرێکانی داگیرکرد و سەدان هەزار دانیشتووانی بە زۆتەملێ کۆچپێکردن.
ژنانی کۆچبەری سەرێکانی کە ئێستا لە شاری قامیشلۆ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێن، ڕای خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی.
”داواکاری ئێمە پاراستنی مافەکانمانە”
ئارمانج محەمەدی ڕایگەیاند، ئەوان وەک خەڵکی سەرێکانی دەیانەوێت شارەکەیان لە داگیرکاری ڕزگار بکرێت و بە پارێزراوی بگەڕێتەوە شارەکەیان و بە زمانی دایکییان قسە بکەن و وتی: ئێمە لە ساڵی ٢٠١٩ کۆچمان کرد بۆ کانتۆنی جزیرە، لە ئێستادا خەڵکێکی زۆری دانیشتووانی سەرێکانی لە کامپی نەورۆز و واشۆکانی نیشتەجێن و بەشێکیشیان لە شارەکانی دیکەدا دەژین، لێکەوتەکانی هێرشەکانی سەر شاری سەرێکانی سەخت بوون، هەزاران کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و دەستیان بە کۆچکردن کرد، لە ڕێگاکانی کۆچکردندا ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەوە، ٢٩ی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتی دیمەشق ئەنجامدرا و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە پێویستە کۆچبەرانی عەفرین بگەڕێنەوە بۆ شارەکەی خۆیان، ئێمە وەک دانیشتووانی سەرێکانی داوای گەڕانەوەی پارێزراو دەکەین.
هەروەها سەرێکانی شارێکی کوردییە، ئارەزووی ئێمە ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان و پاراستنی مافەکانمان، خوێندن بە زمانی دایکی خۆمان و بەرەوپێشبردنی کولتوور و هونەرەکەمانە بپارێزین.
”هاوڕێکانمان بۆ گەڕانەوە جیانەبوونەتەوە و جیانابنەوە”
ڕۆهیلات موسلیم ڕایگەیاند، کە هەمیشە شەڕ دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوە، دەوڵەتی تورکیا هەرگیز لە هێرشکردنە سەر کۆبانێ و عەفرین و سەرێکانی و گیری سپی نەوەستاوە، لەو هێرشانەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ شاری عەفرینی داگیرکرد، پاشان لە ساڵی ٢٠١٩دا سەرێکانی و گیری سپی داگیرکرد، بەهۆی داگیرکاری و هێرشە دڕندەکانییەوە ناچار بووین کۆچ بکەین بۆ کانتۆنی جزیرە.
لە ئێستادا، لە کانتۆنی جزیرە لە دۆخێکی سەختی کۆچکردندا دەژین، داواکاری سەرەکیمان ئەوەیە بگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان، شارەکەمان بە شێوەیەکی پارێزراو، هیوادارین بۆ گەڕانەوەی پارێزراو و شکۆمەندانە، دەمانەوێت بگەڕێینەوە شارەکەمان، بە زمانی کوردی بخوێنین، هاوڕێکانمان بۆ گەڕانەوە جیانەبوونەتەوە و جیانابنەوە، لەسەر خاکی خۆمان بە ئارامی دەژین.
”دەبێت بە زمانی دایکی خۆمان بخوێنین”
مونا یوسف داوای کرد کە کۆچبەرەکان بە پارێزراوی و پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ شاری سەرێکانی بە پێی ڕێککەوتنەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی لە دیمەشق و وتی: لە ساڵی ٢٠١٩دا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری سەرێکانی کۆچمان کرد بۆ کانتۆنی جزیرە و لە کاتی کۆچکردنماندا زۆر پێشێلکاری بەرامبەرمان ئەنجامدرا، لەوەتەی کۆچمانکردووە تا ئەمڕۆ، ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆ سەرێکانی، دەمانەوێت بە پارێزراوی بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە سەرێکانی نیشتەجێ بوون، ماڵ و حاڵی ئێمەیان تاڵان کردووە و وێرانیان کردووە، لە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی لە دیمەشق، پرسەکانی گەڕانەوەی کۆچبەران گفتوگۆ کرا.
هیوادارین لەم گفتوگۆیانەدا بە سەرپەرشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پارێزراوی بگەڕێینەوە سەرێکانی، بۆ ئەوەی بتوانین بە ئارامی بژین و منداڵەکانمان بتوانن بە زمانی دایکی بگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان.