"پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێرانە"
پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک دەڵێت: لەم قۆناغە نوێیەدا ڕوحی نەتەوەیی لە ناو هەموو چینەکانی کۆمەڵگەدا بەرز بووەتەوە، ئەمەش بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر گرنگە، چونکە ڕژێمی ئێران ساڵانێکی زۆرە بە سێدارە، چەوساندن و سەرکوتکردن دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەردەوام بکات،
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ پێنج لایەنی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتوون لە حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە فەرمی "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران"یان ڕاگەیاند، ئەم لایەنانە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ لە “ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری" گەیشتنە ڕێککەوتن، کوردستان دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیش هەر سەنگەر و ناوەندی سەرەکی خەبات و خۆڕاگری دژی ئەو ڕژێمە سەرکوتکەرە بووە و لەو ماوەیەدا باجێکی زۆری بۆ خەبات و بەرخۆدان داوە، شەڕی بەسەردا سەپاوە، دەیان پێشەنگی سیاسی لەسێدارە دراون و تێرۆر کراون، هەزاران ڕۆڵەی خەباتکار و چالاکیی سیاسیی شەهید بوون و لە زیندانەکاندا شەهید کراون، کوردستانیش وەک جوگرافیایەکی داگیرکراو میلیتاریزە کراوەو بە سیاسەتی سەرکوت و تاڵان لەلایەن ڕژێمەوە بەڕێوەبراوە، بۆیە لە ٢٢ ی شوبات پێنج لایەنی کوردی هاوپەیمانێتی و پێکەوەییان ڕاگەیاند، کە گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لەو پێناوەدا هەزاران شەهیدیان داوە، بۆیە بە ڕۆژێکی مێژووی دەنووسرێتەوە، لە مێژووی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ناوچەکەدا بۆیەکەم جارە کورد پێکەوە هاودەنگ و هاو خەبات تێکۆشان دەکەن.
" لەسەر بیر و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی "ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات دەکەن"
پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی و پێکەوەیی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کارێکی گرنگ بوو، بە درێژایی مێژوو گەل لە ناوچەکەدا شەهیدو قوربانی داوە، کە لە ساڵی ١٩٩٩دا دەیان شەهید لە پێناو پێکەوەیدا درا، بەڵام لە سێی ڕەشەمێدا گەل پێکەوەیی و هاوفکری هەڵبژارد تا بۆ دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تێکۆشان ئەنجامبدەن وتی: هاوپەیمانی بۆ گەل لە ڕۆژهەڵات گرنگە، بە ساڵان گەل لە ناوچەکەدا داوای یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان دەکەن، گەل لە ناوچەکەدا بە ساڵان لەژێر قڕکردنی فیزیکیدایە، بە تایبەت لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کۆمەڵکوژی بۆسەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدات، ڕۆژانە گەل لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەو لە سێدارەدان دەبێتەوە، داخوازی گەلی کورد لەسەر یەکڕیزی و پێکەوەیی لایەنە سیاسییەکانە لە ناوچەکەدا، بۆیە داخوازییەکەیان لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکەدا بەدیهات، هاوپەیمانیەکی ئاوا ستراتیژی بووە جێگەی متمانەی گەلی کورد لە ناوچەکەو لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان، گەلی کورد لەوە تێگەیشتووە بە پێکەوەیی کوردان و لایەنە سیاسییەکان دەتوانێت مافەکانی گەل بەدەستبهێنێت، ئەو یەکگرتنە وەک مێژوویەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەمێنێتەوە، وەک پژاک بە ساڵان بۆ پێکەوەیی لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات و تێکۆشان دەکەین، بۆیە پێشەنگایەتی و هەوڵی زۆرمان بۆ ئەو هاوپەیمانییە داوە، چەندین ساڵە تێکۆشان بۆ پێکەوەیی دەکەین، بەڵام زیاتر لە هەشت مانگە بەردەوام بە بێ وچان کارو خەبات و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین.
" مەترسی بۆسەر کورد هەیە و دەرفەتیش بۆ کوردو لایەنە سیاسییە کوردیەکان هەیە "
ئەو هاوپەیمانییەی لە ٢٢ی شوباتدا ئەنجامدرا، دەرئەنجامی هەشت مانگ خەبات و تێکۆشانمانە، لە ناو هاوپەیمانیەتییەکەدا چەندین خاڵی گرنگ ئاماژەی پێکراوە، لێرە بەدواوە پێکەوە هەر لایەنە کارو خەباتی پێکەوەیی دەستپێدەکات، چەندین ساڵە وەک پژاک کاروخەبات دەکەین، لێرە بەدواوە پێکەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کاروخەبات بۆ پرسەکانی کورد دەکەین، لە ڕێگەی پڕاکتیکی کردنی ئەو خاڵانەی لە هاوپەیمانییەکەدا بوونی هەیە، بە دوژمنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانادا ڕادەگەیەنین، کورد لە ڕێگەی پێکەوەیی و یەکگرتنەوە بە باشترین شێواز خاڵەکان بە پڕاکتیکە دەکەین، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا گۆڕانکارییەکان بەشێوەیەکی خێرا ڕوو دەدات، لە ناویدا مەترسی بۆسەر کورد هەیە و دەرفەتیش بۆ کوردو لایەنە سیاسییە کوردیەکان هەیە، مەترسییەکان خۆی لە کۆمەڵکوژییەکانی گەل لە ناوچەکەد دەبینێتەوە، لە ڕێگەی لە ناوبردنی گەلاندا دەیەوێت ئیرادەی گەل بەدەستبێت، بەڵام گەل لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی پێکەوەی و ئیرادەی بەهێزەوە بەردەوام ڕووبەڕووی ئەو هێزەی ڕژێمی ئێران دەبێتەوە، لە ئێستادا لە ڕێگەی ئەو هاوپەیمانییەوە هەمووان لەدەوری یەک ئامانج کۆدەبینەوە و دژی دەسەڵات دەوەستینەوە.
"لەناو کایە سیاسیی و حزبەکاندا پێویستە ڕۆڵی ژنان زیاتر بەرەوپێش بچێت"
پەیمان ڤیان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئاستەنگییەکان و ناڕەزایەتییەکان بۆ بەشدارینەکردنی ژنان کایە سیاسیی و بڕیارە سیاسییەکاندا، بەڵام ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خاوەنی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی" یە، وتی: لەناو کایە سیاسیی و حزبەکاندا پێویستە ڕۆڵی ژنان زیاتر بەرەوپێش بچێت، لە بواری کۆمەڵایەتی و بڕیارگرتنی ستاراتیژیدا، لەوێدا تا ئاستێکی کەم بەدی دەکرێت، بەڵام ئێمە وەک پژاک لەسەر پارادایمی ئازادی ژن و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی " لە ناوچەکەدا درێژە بە خەبات دەدەین، ئەگەر ئازادی ژن نەبێت سیستمێکی دیموکراتیک بونیاد ناندرێت، پێگەی ژن لە بواری سیاسیی و کۆمەڵایەتی و خۆپاراستندا گرنگی پێدەدەین، لە هاوپەیمانییەکەدا وەک نوێنەری هەموو ژنان ئامادەبووین، نوێنەری تەڤگەری ئێمە لەوێدا ئەرک و بەرپرسیارێتیمان قورسترە، لە بواری ناسنامەی ژنان و کوردا لەوێدا گرنگی پێدەدەین، هەروەها لە ڕۆڵی ژنان لەناو کایە سیاسییەکاندا بەرز دەنرخێنین، هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافی ژنان لە بڕیاردانی سیاسییدا دەدەین، هەوڵ بۆ کارکردنی ژنان لە نێو کایەسیاسیی و جومگەی بڕیارداندا دەدەین، کە لەو بڕوایەداین گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆر لە داخوازییەکانیان ئەوەیە، گرنگی بە پرسەکانی ژنان لەسەرجەم کایەکاندا بدەین، هەروەها گەل لەوێدا هاتوونەتە سەر ئەو بڕیارەی شۆڕش دژ بە داگیرکەران بە پێشەنگایەتی ژنان سەردەکەوێت، پێشەنگایەتی ژنان ئازادی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جوگرافیای ئێران مسۆگەر دەکات، لێرەدا ئەرکی لایەنە سیاسییەکان و ئێمە گرنگی بە خەباتی ژنان بدەین، لە پلاتفۆڕمەکەدا تا ئاستێک بەشداری ژنان هەبوو، بەڵام لە ڕابردوودا هەوڵ بۆ بەشداریکردنی زیاتری ژنان دەدەین.
" ئەو شۆڕشەی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سەری هەڵدا تەواوی کوردی لە پارچەکانی کوردستان یەکخست"
پەیمان ڤیان ئاماژەی بەوەکرد، لە سەد ساڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیانەوێت گەلی کورد لە هەموو شتێکدا بسڕنەوە و خۆیان باڵادەست بکەن وتیشی: گەلی کوردو هێزە کوردییەکان وەک پێویست پێکەوەییان نەبووە، بۆیە هەردەم هەوڵیان بۆ ترازاندنی گەلی کورد داوە، هەروەها سیاسییەت و پڕۆژەی خۆیان لەسەر کورد جێبەجێ کردووە، بەڵام ئیر کورد ئەمە قبوڵ ناکات، گەلی کورد لە ڕێگەی ئەو ڕۆحیەتە نەتەوەیەوە یەکدەخات، ئەو شۆڕشەی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سەری هەڵدا تەواوی کوردی لە پارچەکانی کوردستان یەکخست، بە ڕۆحیەتی نەتەوەییەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست مانەوە، لە ڕێگەی ڕۆحی نەتەوەییەوە توانیان سنوورەکانی باشووری کوردستان و باکووری کوردستان تێبپەڕێنن، سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسییەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گوزەرا بەڵام گەنجان لە ئیلام ودەورووبەری بەدەم سەفەربەریی ڕۆژئاوای کوردستانەوە چوون، کە گەلی کورد یەکگرتنیان دەویست، لە ساڵی ٢٠٢٦دا گەلی کورد لە تەواوی پارچەکانی کوردستاندا لە ڕێگەی پێکەوەییەوە مۆری خۆی لە تەواوی جیهان دا، کە ئیدی هێزی داگیرکەر لەسەر پارچەبوونی کورد ناتوانن هێزی خۆیان بەسەر کوردا بسەپێنن، لە ئێستادا گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە پێکەوەی هەیە بۆیە تێکۆشان لە پێناو مافەکان و پێکەوەیدا دەکەین، هەروەها ژنان لە ناویدا چاوەکانی شۆڕش بوون، ژنان لە ناو زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن، ئەمڕۆ دەرئەنجامی بەرخۆدانی ژنان و خوێنی شەهیدانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستندا هاوپەیمانی لایەنەکان ئەنجامدرا، ژنان جیاواز لە ناو کایە سیاسییەکان، دەتوانن لە ڕێگەی پێکەوەییەوە لایەنە سیاسییەکان بە پێکەوەیی ناچاربکەن، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تابوە زایەندرپەرستی و نەتەوەپەرستیان تێکشکاندووە، ئەوە دەرئەنجامی تێکۆشانی ژنانە، ژنان لە دژی ڕژێمی ئێران ئەقڵیەتی پیاوسالاری بەرخۆدان دەکەن و دەوەستنەوە، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ ناسنامەی ئازادی ژن لە تەواوی چین و توێژەکان خەبات دەکەن، ناسنامەی خۆیان دەپارێزن، ئەگەر ژنان یەکگرتنێکی بەهێز پێکبهێنن، دەتوانن لایەنە کوردییەکان لە ناوچەکەدا هاوپەیمانبن، تا یەکگرتنی گەلی کورد هەبێت، لە ناو هاوپەیمانیەتیەکەدا جەخت لە ڕۆڵی ژناندا کرایەوە، پێکەوە لەگەڵ ژنان پێویستە لە ڕێگەی هاوپەیمانییەکانەوە کار و خەبات ئەنجام بدرێت، پێویستە ئەو پلاتفۆڕمەی ژنان لە ڕێگەی یەکبوونی ژنانەوە بەڕێوەبچێت، لە شوێنێک تێکۆشانی ژنان هەبێت لەوێ نەتەوەپەرستی و پیاوسالاری بوونی نییە، لە شوێنێکدا پیاوسالاری و نەتەوەپەرستی نەبێت نەتەوەیەکی دیموکراتیک ئاوا دەبێت، ژیانی هاوبەشی لەوێدا هەیە.
" ئەم سەردەمە سەردەمی ئازادی ژن و ئازادی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک وتی: لەسەر بنەمای پێکەوەیی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات دەکەین، پێویستمان بە تێکۆشانێکی بەرفراوان هەیە، هەوڵ و پێکەوەیی گەل پێویستە، ئێمە هەوڵ بۆ پڕاکتیکە کردنی هاوپویمانێتییەکەمان دەدەین، لەسەر ئەو فکرە هاوبەشە، خۆ بەڕێکخستن بکەن، خۆمان ئامادە بکەین بۆسەر بارودۆخێک کە گەل ڕێگە بە دەستوەردانی داگیرکەر بۆ ناو لایەنە کوردییەکان نەدات، بەئیرادە و هەبوون و ناسنامەی خۆمان ڕێگە بە دەستوەردانی لایەنەکان نەدەین، لە سەردەمی نوێدا ڕێگە بە دەوڵەتانی داگیرکەر نەدەین، گەلی کورد سەردەمێکی نوێ بۆ بەرخۆدان و بەرپەچدانەوەی داگیرکەران ئاوابکات، ئەم سەردەمە سەردەمی ئازادی ژن و ئازادی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت، هەموومان پێکەوە سەردەکەوین و بۆیە تێکۆشانێکی بەهێز ئەنجام دەدەین.