ژنانی کۆبانی: پەکەکە دەروازەی ئاشتیمانە

ژنانی شاری کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، هەیەجانیان بۆ ئەو بڕیارانە دەربڕی کە لە کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە دا دراون، جەختیان کردەوە کە تەڤگەرەکە بوونی هەمیشەیی ئەوانە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانی- پەکەکە دوای کۆنگرەی ١٢هەمی لە ڕاگەیەندراوێکی مێژووییدا، ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکەی و کۆتاییهاتنی خەباتی چەکداری ڕاگەیاند. بەم هەنگاوە و هاوتەریب لەگەڵ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، تەڤگەرەکە چووە قۆناغێکی نوێی خەبات.

 

هاوڵاتیانی کۆبانی کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٧٩ پێشوازییان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، بەشدارییان لە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیاکەی کرد. لە کۆبانییەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە کارەکانی کرد. لە ئاکامدا هاوڵاتیان و بەتایبەت ژنانی کۆبانی کەوتنە ڕیزەکانی پەکەکە و هەزاران گەریلایان لە باوەش گرت.

 

"بە دروستکردنی تەڤگەرەکە بوونی گەلی کوردی ڕزگار کرد"

وەحیدە سەعید ئەحمەد، یەکێک لەو ژنانەی لە کۆبانی چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەوت، دڵسۆزی و پەرۆشی خۆی بۆ پەکەکە دەربڕی. وتی: من لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەرەکەم ناسی، بەهۆی تەمەنی بچووکەوە، درکمان بە مەترسی ئەو سیاسەتانە نەکرد کە بەسەر گەلی کورددا سەپێندرابوون، بەڵام دوای ئەوەی بیرۆکەکانمان روون بوون و چڕتر بوون، بۆمان دەرکەوت کە پەکەکە لەسەر ڕێگای ڕاست و هاوسەنگ و شۆڕشگێڕانەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوە یەڤگەرە قوربانی دەدات بۆ بوون و ناسنامەی کورد، کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژن و منداڵ و هەموو مرۆڤایەتی. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوڵقێنەری ئەم کردەوە بەرزە، دوای ئەوەی گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان گەیشتبووە ئاستێکی هاوشێوەی دارێک کە ڕەگ و ڕیشەی وشک بووبووەوە. بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕێگەی ئایدۆلۆژیای خۆیەوە، ئەم درەختەی هێنایەوە بۆ ژیان، و ڕەگ و لقەکانی تا ئەمڕۆ زۆر بەهێز بوون”.

 

"پەکەکە خۆی ژیان و ئازادییە"

وەحیدە سەعید ئەحمەد ڕوونی کردەوە کە ئازادی ژن و کۆمەڵگە تەنیا لە ڕێگەی هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست دێت. وتی: کاتێک دەستمان بە کاری پاتمان کرد، لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش کۆبووینەوە، ئەمە پەیوەندی و ئیرادەی ئێمەی بەهێزتر کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە خەباتی پەکەکە. لەو کاتەدا درکمان بەوە کرد کە ئێمە وەک ژن ژیانێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەژین و ئازاد دەبین. بە ڕزگاریکردنی ژنان، ئازادی کۆمەڵگە و سەربەخۆیی کوردستانیش دەبێتە ڕاستەقینە.

 

ڕوونیشیکردەوە پەکەکە، بۆ ئەو هۆکاری ژیانی خۆیەتی. وتی: ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ خەباتی ٥٢ ساڵەی تەڤگەرەکە بکەین، دەتوانین دووپاتی بکەینەوە کە میراسێکی مێژوویی پێوەر و کولتوور و ئەخلاقی بۆ بەجێهێشتووین، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پەکەکە ئەو عەقڵ و مرۆڤایەتی و ڕۆحەیە کە ئێمە پێی دەژین، پێناسەی بوونی کۆمەڵگەیەک و گەلێک دەکات، وەک ژن و گەلێک کە بوونیان بەم تەڤگەرەوە دەستی پێکردووە، ئێمە ئەم میراسە زیندوو دەکەینەوە سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست دەهێنین.

 

"بە دڵسۆزی و پەرۆشیمان بۆ ئەو، میراسی تەڤگەرەکە دەپارێزین"

لە بەرامبەردا زەهی ئەیوب کە بە سۆزێکی زۆرەوە هەڵسەنگاندنەکانی خۆی باسکرد، وتی: پەکەکە لە ڕێگەی کۆنگرەی ١٢ی خۆیەوە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی ڕاگەیاند، ڕەنگە ناوەکەی بگۆڕێت، بەڵام بۆ ئێمە بووەتە بەشێکی دانەبڕاوە لە بوونمان و بەبێ ئەو ناتوانین بژین. لەم ڕووەوە باس لە بەها و تایبەتمەندی و بیرۆکە و کولتوورەکەی دەکەم. پەکەکە قەڵغانی ئێمەیە لە ڕۆژە سەختەکانماندا. ئێمە لەگەڵیدا تێکەڵ بووین و خۆمان درک پێکرد تا گەیشتینە ئەم قۆناغە. بۆیە هەر گۆڕانکارییەک بەسەر تەڤگەرەکەدا بێت، کە پێمانوایە گۆڕانکاریی مێژوویی دەبێت، هەمیشە بە دڵسۆزی بۆی دەمێنینەوە.

 

"چیرۆک و ڕۆمانێکی بێ کۆتاییە"

زەهی ئەیوب ڕوونیکردەوە کە دەستکەوت و میراسی پەکەکە مێژووی گەلی کوردستان دەگۆڕێت. وتی: زیاتر لە نیو سەدەیە خەبات دەکات، دەست دەکات بە گەشتێکی پڕ لە هەزاران چیرۆک و گێڕانەوەی بێکۆتایی، ئەمڕۆ وەک ئەو هێڵە ستراتیژییە دەیبینین کە ڕەوتی پرۆسەکە دیاری دەکات، دەنگدانەوەی لەسەر کارنامەی جیهانی دەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ ناسنامە و کولتوور و زمانی گەلی کورد بناسرێت و قبوڵ بکرێت، ئەوا لەسەر بنەمای کار و هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ئەو میراسەی کە پەکەکە دامەزراندووە، تەڤگەرێکی ناوازەیە و سەرکەوتنەکانی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە لە مێژووی گەلی کورددا دیاری دەکات.