ژنانی فەڕەنسا داوای درێژکردنەوەی وادەی لەباربردنی منداڵ دەکەن

٣٤٣ ژن لە فەڕەنسا داوای درێژکردنەوەی وادەی لەباربردنی منداڵیان لە ١٢ بۆ ١٤ هەفتە کرد، واژوویان بۆ داواکارییەکەیان کۆکردەووە. ناوەندی هەواڵ

٣٤٣ ژن لە فەڕەنسا داوای درێژکردنەوەی وادەی لەباربردنی منداڵیان لە ١٢ بۆ ١٤ هەفتە کرد، واژوویان بۆ داواکارییەکەیان کۆکردەووە.

ناوەندی هەواڵ

 

٣٤٣ ژن لە فەڕەنسا بەڵگەنامەیەکیان واژوو کردووە، کە داوادەکەن ژنان بتوانن سەربەست بن لە لەباربردنی منداڵدا، ڕۆژنامەی لو جۆرناڵ دی دی ڕایگەیاند، "ئێمە ٣٤٣ ژنین کە توانای ڕزگار بوونمان هەیە لە دووگیانی، داوا دەکەین کە منداڵ لەباربردن دوای وادەی خۆی بە یاسایی بکرێت و بۆ ١٤ هەفتە درێژ بکرێتەوە".

 

لە داواکارییەکدا هاتووە "بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدایە، ئەگەر ساڵانە لە فەڕەنسا زیاتر لە ٢١٠ هەزار منداڵ لەبارببردرێت، ئەوا بەو واتاییە دێت کە سێ بۆ پێنج هەزار ژن لەسەرو ١٢ هەفتەییەوە منداڵەکانیان لەبار بردووە.

 

لەباربردنی منداڵ لە فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٣٩ ڕێگەی پێدراوە لە هەرکاتێکدا لەپێناو ڕزگارکردنی ژیانی دایکەکەدا، بەڵام لە هەموارکردنەوەی یاساکەدا لە ساڵی ٢٠٠١ لەباربردنی منداڵە لە ١٢ هەفتەی سەرەتایی دووگیانیدا ڕێگای پێدراوە.