یەکێک لە دایکانی پلازا کۆچی دوایی کرد
دایکانی پلازا دێ مایۆ کە ڕێکخستنێکی ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ یەکێک لە پێشەنگەکانی کۆچی دوایی کرد.
دایکانی پلازا دێ مایۆ کە ڕێکخستنێکی ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ یەکێک لە پێشەنگەکانی کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
کارمن کۆبۆ یەکێک لە پێشەنگانی دایکانی پلازا دێ مایۆ لە ئەرجەنتین، کە ڕێکخستنێکی ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان بێسەروشوێنە و بەدوایدا دەگەڕێن، ئەمڕۆ کۆچیی دوایی کرد، هەواڵی کۆچی دواییەکەشی لە پەڕەی فەرمی دایکانی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە:
"لەدەستدانی پێشەنگێکی دایکانی شەممەی PLAZA DE MAYO، کە بە هەموو بوونییەوە لەگەڵ ئێمەدا بوو بۆ ئێمە ئازار بەخشە، دایکە کارمن کۆبۆی تەمەن ٥٤ ساڵ، بۆ کچە ونبووەکەی بەناوی ئەنیس و هەموو بێسەروشوێنەکانی دیکە ئامادە نەبوو لە تێکۆشانی بۆ حەقیقەت و یەکسانی دەستهەڵبگرێت، سوربوونی لەسەر تێکۆشان بۆ ئێمە میراتە".
دایکانی ئەرجەنتینی بە پێشەنگایەتی ئیستلا بارنز دی کارلۆتۆ، ڕێکخراوێکی دایکانیان لە ٣٠ی نیسانی ١٩٧٧دا دامەزراند بەناوی پلازا دی مایۆ، بۆ ئەو کەسانەی لە ئەرجەنتیندا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦-١٩٨٣ بێسەروشوێن بوون، لەوکاتە بەدواوە دایکان دەستیان بە چالاکییەکانیان کردوو و یەکەم چالاکیشیان لەبەردەم کۆشکی سەرۆک کۆمار کاسا ڕۆسادا ئەنجامدا.
ت.پ