ڕژاک: ٤ی نیسان ڕۆژی هەڵهاتنی خۆری ئازادی ژنانە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ٧٢ـەمین یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە دەکات و بە ڕۆژی ژیانەوە و هەڵهاتنی خۆری ئازادی ژنان پێناسەی دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەبۆنەی ٤ی نیسان و ٧٢ـیەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەتای مانگی نیسان بە مانگی جەژنەکانی گەلی کورد بەناو دەکات پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات، هەروەها ٤ی نیسانیش بە ڕۆژی ژیانهوه و ههڵهاتنی خۆری ئازادی ژنان پێباسە دەکات.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە: زۆرجار بەهۆكاری نەبوونی پێشەنگایەتی سەرەڕای هەوڵدانی زۆر و قوربانی زۆر نەتوانراوە ئەنجامی جددی وەربگیرێت، ئاشكرایە دەركەوتنی رێبەر ئاپۆ لە یەكەم هەنگاوی لەدایك بوونیەوە هەتا دەگاتە رۆژی ئەمرۆ توانیویەتی چەندین وەرچەرخان و شۆڕشی گەورە ئەنجام بدات. رێبەر ئاپۆ هەریەك لە هەنگاوەكانی خۆی وەك لەدایكبوونێك ناو لێدەنێـت و دهڵێت: "یهكهم لهدایك بوونم وهك ههر مرۆڤێك لهدایكبووم، دووهم لهدایكبوونم بونیادنان و دروستكردنی بزووتنهوهی ئازادیخوازانهی گهلی كورد بوو. سێههم لهدایكبوونیش بهرپاكردنی شۆڕشی زهنیهته به پێشخستنی پارادایمی نوێ لهزیندانی ئیمرالیدا.
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: پیرۆزكردنی رۆژی ٤ی نیسان وەك رۆژی ژیانەوە و تێگەیشتن و واتاداین، وەك ژنان كە ئەم لەدایكبوونە لەدایك بوونی ژنی ئازادە و ژیانەوەی كلتووری دایكە خوداوەندە لەسەر ئەم خاكە، دیسان پیرۆزكردنی گەردوونە بۆ لەدایك بوونی نەوەیەك كە تەواوی لاسەنگیەكان هاوسەنگ دەكاتەوە، پیرۆزكردنی كۆمەڵگای مرۆڤایەتییە كە ئەم لەدایك بوونەوە بۆتە مایەی داگیرساندنی چرای ئازادی مرۆڤایەتی، پیرۆزكردنی كۆمەڵگای كوردەواریە كە بۆ هەتاهەتایە رێرەوی تێكۆشانەكەی راستكرایەوە، پاشان وەك مژدەیەكە بەسروشت كە ئەم شۆرشە گەورەیە سروشت لە دەستی زوڵم رزگار دەكات، ئێمە وهك رێكخراوهكهمان لەچوارچێوەی هەڵمەتی (كات كاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیه) گوڕ بە چالاكیەكانمان دهدەین و یەكێك لە چالاكیە سەرەكیەكانیشمان گەیاندنی فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە بە هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا بە تایبەتی بەژنان.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بانگەوازی لە ژنان دەکات وەک ئەرکێکی نیشتمانپەروەری و هەڵوێست نواندن لە دژی زوڵم و ستەم لەسەر ژنان و سروشت و ژینگە، بە چاندنی نەمام و بهههڵمهتی قووڵبونهوه و تێگهیشتن لهفكر و ڕامانی رێبهر ئاپۆ ئەم جهژنە پیرۆز بكەن.
ت.پ