ژنانی بەلووچ: تا دادپەروەری ناڕەزایەتی بەردەوام دەبێت

ژنانی بەلووچ کە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی کە بە زۆر بێسەروشوێن کراون و داوای ئازادکردنی چالاکانی بەلووچ دەکەن، داوایان لە هەموو لایەک کردووە ببنە دەنگیان.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی ژنانی بەلووچ دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی حکومەتی پاکستان، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بەلووچ و سەرکردەکانی کۆمیتەی یەکێتی بەلووچ "BYC" پێی ناوە ٢٣یەمین ڕۆژی خۆیەوە.

 

ئەو ژنانە کە لە بەردەم یانەی ڕۆژنامەوانی ئیسلام ئاباد درێژە بە ناڕەزایەتی خۆیان دەدەن  وتیان: بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو میللەت و هەموو چین و توێژەکان و هەموو شارەکان و هەموو کەسانی تێگەیشتوو ئەوەیە کە پشتیوانمان بن و دەنگمان بن، دانیشتنەکەمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئازیزانمان ئازاد دەکرێن و دادپەروەری بەدیدێت.