ژنانی بێ هاوژینی سعودییە ڕیگەیان پێدەدرێت بە سەربەخۆ بژین
بە هەموارکردنەوەی یاساکان لە سعودیە، ئێستا ژنانی بێ هاوژین دەتوانن سەربەخۆ بژین.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبیەکان، دەسەڵاتدارانی دادوەری لە سعودیە مادەی ١٦٩ی یاسای ڕێکاری دادوەرییان لە دادگاکانی شەریعەدا هەڵوەشاندەوە، هەروەها بەپێی بڕگەی هەموارکراو، ژنانی بێ هاوژین دەتوانن بە سەربەخۆیی لە ماڵی تایبەت بەخۆیاندا بژین.
بەپێی هەموارکردنەوەیەکی یاسایەک لە ئێستادا ژنێکی پێگەیشتوو مافی ئەوەی هەیە شوێنی ژیانی تایبەت بە خۆی هەڵبژێرێت، کەسێک کە بە سەرپەرشتیاری ژنێک دادەنرێت تەنیا دەتوانێت ڕاپۆرتێک بدات لەسەر تاوانێک ئەگەر بەڵگەی لەسەر بێت.
هەروەها ئەگەر ژنێک زیندانی بکرێت، دوای تەواوبوونی ماوەی سزادان ڕادەستی کەسە سەرپەرشتەکانی ژنەکە ناکرێتەوە.
پارێزەر نایف ئەلمەنسی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "خێزانەکان چیتر ناتوانن سکاڵا لەسەر کچەکانیان تۆمار بکەن کە خۆیان بە سەربەخۆیی ژیان هەڵدەبژێرن".
ت.پ