سیمینارێک بۆ ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجە ڕێکخرا

لە سەنتەری گەشە لە هەڵەبجەی شەهید، سیمینارێک بۆ ڕۆژنامەنووسان دەبارەی بڵاوبوونەوەی توندوتیژییەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتوری نا بۆ توندوتیژی لە ڕاگەیاندنەکانەوە.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ لە بینای سەنتەری گەشە لە پارێزگای هەڵەبجە، سیمینارێک بۆ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی ئەو پارێزگایە بەناوی (بڵاوکردنەوەی کەلتوری نا توندوتیژی) ئەنجامدرا.  

 

لە سیمینارەکەدا باس لە مێژووی دروست بوونى توندو تیژی کرایەوە لە جیهانداو هۆکارەکانى بەربڵاوبوونى توندوتیژی کرا، هەروەها باس لە کاریگەری ڕاگەیاندن لە بڵاوکردنەوە یاخود پەرەپێدانی توندوتیژییەکان کرا، کە دەبێت ڕاگەیاندن هەوڵی نەهێشتنی توندوتیژییەکان بدات.

 

هاژە ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ئێستادا ڕاگەیاندنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هاوڵاتیان هەیە، لە ڕێگای ئەم سیمینارانەوە هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروستبکەن و هەوڵیك بۆ دانانی سنورێک بۆ توندوتیژییەکان دابنێن.

ئەو بەڕێوەبەرە دڵنیای لە بەردەوامی ئەم جۆرە سیمینارانە دا، کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی کەلتوری (نا توندوتیژی)ییە، هەروەها سەرجەم ڕێکخراوەکان کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن و سنورێک بۆ توندوتیژییەکان دابندرێت.