تۆبۆری ئۆفۆریی نەیجیری خەڵاتی دی دەبلیو بۆ ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرێت
تۆبۆری ئۆفۆری ڕۆژنامەنووسی نەیجیری خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەی دی دەبلیوی ئەڵمانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەدەستهێنا لە پای کارە نهێنییە لێکۆڵینەوەکانیدا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەوان تۆبۆری ئۆفۆڕی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی حوزەیران، خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەی دی دەبلیوی ئەڵمانی وەرگرت، چونکە ڕاپۆرتە نهێنییە لێکۆڵینەوەییەکەی بووە دەنگێک لە نەیجیریادا، بە تایبەتی کە بۆ ئامادەکردنی کارەکەی و ئازایەتییەکەی مەترسی لەسەر ژیانی دروستکردبوو.
پیتەر لیمبورگ بەڕێوەبەری گشتی دی دەبلیو لە لێدوانێکدا ستایشی تۆبۆری ئۆفۆری ڕۆژنامەنووسی نەیجەری کرد و ڕایگەیاند: "لەکاتی کاری لێکۆڵینەوەیدا لەسەر بازرگانیکردن بە ژنانی گەنج و ڕاپێچکردنیان لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا ڕووبەڕووی فشار بووەتەوە و سەرنجی دەسەڵاتدارانی بۆ چارەنووسی هەزاران قوربانی ڕاکێشا"، وتیشی ئێمە پێویستمان بە ڕۆژنامەنووسی چالاک و چاونەترسە تا زانیاری دروست بە هاوڵاتیان بگەیەنین.
ت.پ