ژنان لە ڕۆژی ئاشتیدا وتیان: سیاسەتی جەنگ هیچ سوودێکی نییە

ئەو ژنانەی لە ١ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی قسەیان کرد، جارێکی دیکە ویستی خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕی و ڕایانگەیاند، سیاسەتە جەنگییەکانی حکومەت هیچ سودێکی نییە و پێویستە لەبەرامبەردا هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە ئامەد بە ڕێپێوانێک کە هەزاران کەس بەشدارییان تێدا کرد، بەڕێوەچوو، ئەو خەڵکەی کە بە لەچکی سپییەوە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد، داوای ئاشتییەکی شەرەفمەندانەیان کرد، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی شەڕی حکومەت، ژنان داوایان کرد گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ڕێگای چارەسەر و دیالۆگ بکرێتەوە و کۆتایی بەو ئاژاوەگێڕییەی ئێستا بهێندرێت.

 

"داواکاری ئێمە دادپەروەری و ئاشتییە"

فیکریە یاکار کە خزمێکی هەیە زیندانی کراوە، داوای کرد، پێش هەموو شتێک بۆ زیندانییەکان، داوای ماف و دادپەروەری بنەڕەتی کۆتایی هاتنی ئەشکەنجەی کرد ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی سیاسەتەکانی شەڕەوە گەلی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە تووشی پێشێلکاری و نادادپەروەری دەبێت، وتی: پێویستە گەلی تورکیاش وەک خەڵکی کوردستان داوای ئاشتی بکات،من تەنها ئاشتیم دەوێت، با دەرگای زیندانەکان بکرێتەوە، با ئەم دڕندەییە کۆتایی بێت، تەنها ماف و دادپەروەریمان دەوێت، با دابڕان لە ئیمرالی کۆتایی پێبێت، گەلی کورد باجێکی زۆر بەرزی داوە و ئێستاش دەیدات،= سەرەڕای ئەمەش ئێمە دەڵێین ئاشتی و چارەسەر و دیالۆگ، بەڵام ئەوانەی پێداگری لەسەر شەڕ دەکەن، گوێیان لە دەنگی ئێمە نییە، سەرەڕای ئەو هەموو ستەم و چەوساندنەوەیە بەردەوامین لە تێکۆشان بۆ ناسنامە و مافەکانمان، درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، سەرەڕای هەموو هێرش و هەوڵەکانی ڕەگەزپەرستان، ئێمە خواستی خۆمان بۆ ئاشتی دەردەبڕین.

 

"هەرگیز خیانەتکاران لەبیر ناکەین"

دایکی ئاشتی، کودرەت ئەریلماز، بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی دووپاتکردەوە، سیاسەتەکانی بارزانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، هەرگیز خیانەتی ئەو کەسانە لەبیر ناکەن کە هەوڵی هاندانی شەڕ لەگەڵ دەسەڵات دەدەن، وتیشی: با ئەم خوێنە بوەستێت، با شەڕ کۆتایی بێت و چیتر دڵی دایکان نەسووتێ، لەسەر خاکی خۆمان ئازاد نین, ئێمەی دایکان هەمیشە ئارامیمان دەوێت، با دڵی کەسانی تر نەسوتێنێت، دەمانەوێت لەسەر خاکی خۆمان لە وڵاتەکەماندا بەبێ دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان، بەبێ ترس بژین، منداڵەکانمان بەهۆی دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانەوە ناتوانن بخەون، ئەم شەڕە دەبێت بەم زووانە کۆتایی پێبێت، من باوەڕم وایە ڕۆژێک دێت بە پشتبەستن بەو باجانەی کە دراون ئارامی دروست دەبێت، ئەگەر نەیبینین منداڵەکانمان ئەو ڕۆژانە دەبینن، ئیدانەی بنەماڵەی بەرزانی دەکەم، با شەرم لە کوردایەتی خۆیان بکەن، با واز لەم هاوکاری و خیانەتە بێنین، یاری بە ئایندە و ژیانی گەلی کورد دەکەن، با ئەوانەی هاندەری شەڕن بزانن سبەینێ جیاواز دەبێت، ئەم شەڕە تا کۆتایی ناخایەنێت، ئەم خاکە بە خوێنی منداڵەکانمان تەڕ بووە، ئەرکی هەمووانە بڵێن بەسە.

 

"پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرین و کاربکەین بۆ ئاشتی"

خاتون لەیلا، سکرتێری یاپیۆل-سەنا ئامەد وتی: ئەو شەڕەی ساڵانێکە بەردەوامە، زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەیە، دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت و ململانێکانی ناوچەکەمان کۆتایی پێبێت، پێویستە هەمووان بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتیانە درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن, چەند ساڵێکە سیاسەتەکانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد وەستاون, لەسەر ئەمەش دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە, ئێمە دەڵێین پێویستە هەموو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارێتی کردنەوەی چارەسەرە بلۆککراوەکان لە ئەستۆ بگرن, دەبێت شەڕ و ململانێکان کۆتایی پێبێت، دەوڵەت دەبێت سیاسەتی 'ئەمنی' خۆی ڕابگرێت و ڕوو لە ڕێگاکانی ئاشتی بکات، ئێمەین کە بەدەست شەڕەکانەوە دەناڵێنین، نابێت ژنان ببنە قوربانی، دەبێت شەڕ کۆتایی پێبێت. پێویستە بەم زووانە هەنگاوی لەم شێوەیە بۆ ژیانێکی دیموکراسی و ئازاد بگیرێتەبەر، هەر بۆیە ئێمە ئەمڕۆ لێرەین، لە هەموو شوێنێک ویستی خۆمان دەردەبڕین، سەڕ هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە، بۆیە دەبێت سەرنجمان لەسەر ڕێگا و ئامرازەکانی ئاشتی و چارەسەرکردن بێت.