ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرە ستاردا خەبات بەهێز دەکەن
ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ جەختیان لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ستار بووە بە بەرەی خەباتی هاوبەشی ژنان و چەتری بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک، ڕبە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ژنان پێشەنگن لە بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشدا.

بەرچەم جودی
کۆبانێ-کۆنگرەی ستار ڕێکخراوێکی هاوبەشی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ژێر ناوی یەکێتی ستار بۆ ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوەی ژنان دامەزراوە، سەرەڕای بوونی ڕژێمی بەعس و ئەو فشارانەی کە لەسەر کۆمەڵگە دروستی دەکرد، ژنان توانیان بە نهێنی لەناو لقەکانی کۆمەڵگەدا خۆیان ڕێکبخەن، لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، کار و چالاکییەکانی یەکیەتی ستار ڕۆڵەکانیشی فراوانتر کرد، ساڵی ١٠١٦ بوو بە کۆنگرەی ستار کە هەموو ژنانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆدەگرێت و خەباتی بۆ ئازادی ژنان بەرزکردەوە.
کۆنگرەی ستار لەسەر بنەماکانی ئازادی و کۆمەڵگەی ژنان، یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان، دیموکراتی کۆمەڵایەتی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، بەرگری ڕەوای، ئیکۆلۆژی و ئابووری، خۆی ڕێکدەخات، لە ڕێگەی لیژنەکانی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی، پەیوەندی، ئیکۆلۆژی، تەندروستی و ڕۆشنبیری چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا کۆنگرەی ستار ڕۆڵ دەبینێت وەک چەتری سەرەکی بۆ هەموو ژنان و بەرپرسیارێتی هەموو ژنان لە ئەستۆ دەگرێت.
"مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەی ٥ هەزار ساڵە بە هۆی نکۆڵی و قڕکردنیان بۆ نەکراوە"
خوناڤ خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە پارێزگای فورات لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، هەوڵەکان ئامانجیان ئازادی ژنان و کۆمەڵگەیە وتی: کۆنگرەی ستار بە سیستەم و ئایدۆلۆژیای خۆیەوە ئامانجی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتییە، چەتری هاوبەشی هەموو ئەو ژنانەی کە لەم جوگرافیایە دەژین لەخۆدەگرێت و خەبات بۆ ژنانی ئازاد دەکات کە خاوەن شوناس و ئیرادە و مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەی ٥ هەزار ساڵە بە هۆی نکۆڵی و قڕکردنیان بۆ نەکراوە، کە هەزاران ساڵە هێرشێکی گەورە بۆ سەر ناسنامەی ژنان دەکرێت و لە ئەنجامدا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی و هێرش بوونەتەوە.
"ژنان پێشەنگایەتی دەکەن لە بونیادنانی ژیانێکی نوێدا"
خوناڤ خەلیل ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان بە پرۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٥ هەزار ساڵ لە مێژوو یاخی بوون، لە وتارەکەیدا زیادی کرد: هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها سیستمی نەتەوەی دیموکراتی کە هێڵی ژنانی ئازاد خستیەڕوو، بووەتە زەمینەیەکی تەندروست بۆ ئەوەی ئێمە ڕێکبخەین، بۆیە بۆ یەکەمجار ژنان خەریکی ڕێکخستن و پێکهێنانی بەرەی هاوبەشی خەبات و پێکەوەبوون، هەروەها هەموو ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە بەسەر ژناندا سەپێنراوە، بەهۆی هێز و خەباتی ژنانەوە پێچەوانە بووەتەوە و لەبری ئەوە ئەو ڕاستییەی دەرخستووە کە ژن نوێنەرایەتی دەکات، و کۆنگرەی ستار سەرچاوەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتییە بە پێشەنگایەتی ژنان.
"بۆتە سەرچاوەی بونیادنانی کەسایەتی و هۆشیارییەکی تەندروست"
مەیسون کەوار کە زیاتر لە ٤ ساڵە بەشدارە لە کارەکانی کۆنگرەی ستار، ئەزمونی خۆی بەم قسانە دەربڕی: کۆنگرەی ستار کە بە فەرمی لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە دەستی بە کارەکانی کردووە، ڕۆڵێکی ستراتیژی و چالاکانەی لە ڕێکخستن و گەشەپێدانی ژناندا بینیوە، گرنگترین شت ئەوەیە کە کۆنگرەی ستار مێژووی چەوساندنەوەی ژنانی ئاشنا کردین و جێگرەوەیەکی خۆی لە ڕزگاریکردن خستەڕوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، توانیویانە دەستپێشخەرییەکی بەهێز و کاریگەرە لە پەرەپێدانی ژنان لە بوارەکانی سیاسەت، دیپلۆماسی، بەرگریکردن لە خۆ، پەروەردە و کولتوور بکەن.
مەیسون کەوار بەم وشانە وتی: کۆنگرەی ستار کەسایەتی و هۆشیارییەکی تەندروست بۆ ژنان دابین دەکات، سەرنجی بۆ ئەو ئەنجامانەی لە ژیانی خۆیدا ئەزمونی کردووە، ڕونکردەوە،کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە کۆنگرەی ستارەوە بکەم، هیچ زانیاری و تێگەیشتنێکم نەبوو لەسەر ناسنامە و مێژووی خۆمان، بەڵام دوای ئەوەی ناسیم و لێکۆڵینەوەم لەسەری کرد و کارم لەسەر کرد، لە زۆر ڕووەوە گەشەم کرد، لەبەر ئەم هۆکارەش کۆنگرەی ستار کەسایەتییەکی تەندروست و هۆشیاری لەگەڵ ئێمەدا بونیاد ناوە بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین بەشێکی چالاک بن لەم خەباتەدا.
"بۆ هەمان مەبەست ژنان بەرەی تایبەتی خۆیان پێکهێنا"
مەیسۆن کەوار جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خەباتی ژنان وەک کاری بەرەیەکی یەکگرتوو نییە، وتی: کۆنگرەی ستار دەیتوانی هەموو ژنان کۆبکاتەوە و بە یەک ئایدۆلۆژیا و پێوەر و ئامانج کارێکی هاوبەش ئەنجام بدات بەڵام لێرەدا گرنگی ڕێکخستنی ژنان لەوەدا دەردەکەوێت کە چۆن خەباتی کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی بەرجەستەی هەیە، چونکە ئەم کۆکردنەوەی ژنانە لە دەوری هەمان خەبات بووە، هەروەها هۆکاری ئەوەی کە ڕۆژئاوای کوردستان بە شۆڕش و ڕاپەڕینی ژنان ناسرابوو.
"هەموو لیژنەیەک وەڵامی پرسێکی کۆمەڵایەتییە"
هێڤین محۆ، بەڕێوەبەری لیژنەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، کە کۆنگرەی ستار دەتوانێت وەڵام و پاڵپشتی ژنان بێت لەگەڵ لیژنە و ڕێکخراوەکانی، وتی: ئێمە لەگەڵ یەکیەتی ستار دەستمان بە کارەکانمان کرد و ئێستا وەک کۆنگرەی ستار خەریکی فراوانکردنی خەباتی خۆمانین، بۆ پاراستنی مافی کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی و نەتەوەکانی دیکە وەڵاممان دایەوە، کارەکانی ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی لیژنە کۆمەڵایەتی و ئابووری و یاسای و پەروەردەی و لیژنەکانی دیکەیەوە ئەنجام دەدرا، هەروەها ژنانی نەتەوە جیاوازەکان کە ئیلهامیان لە ڕێکخستن و شۆڕشەکەمان وەرگرتووە و داوای گۆڕانکاری لە سیستەمە باڵادەستەکان دەکەن، جێگای شانازین بۆ ئێمە و ئەم بانگەوازە خەباتمان بەهێزتر دەکات.
"ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار دەستکەوتێکی نکۆڵی لێنەکەرە"
هێڤین محۆ ڕایگەیاند، کە دەیان دەستکەوتی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا هەیە کە یەکێک لەوانە ڕێکخراوی کۆنگرەی ستارە، وتی: ئێمە لەم خەباتەدا پشت بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دەبەستین، لە ڕێگەی کۆنگرەی ستارەوە هەموو ژنان لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە و کار بۆ ئازادی دەکەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەموو ژنان کۆنگرەی ستار وەک چەتری خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دەبینن و وەک هێزێک بۆ خەبات وەریدەگرن، کە
ئەمەش دەسکەوتەکانی شۆڕش دەسەلمێنێت.