لە سلێمانی بەبۆنەی ۲۳هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە دیدارێک ئەنجام درا
لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ٢٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بەدرشمی"بەرەو مسۆگەرکردنی مافە کوردییەکان لە دەستووردا، و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەلایەن" دیدارێک بەڕێوە چوو.
سلێمانی
شەوی رابردوو لە هۆڵی میلانۆ، لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ٢٣ یەمیین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە ئامادەبوونی بەشێک لە گەلی باشووری کوردستان و چالاکوان و ڕێکخراوەکانی پەیەدە، کۆنگرەی ستار، کۆمیتەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوی ڕێپاک و کۆمیتەی شەهیدان، دیدارێک بەڕێوە چوو.
لە دیدارەکەدا توێژە جیاوازەکان بەشدار بوون و دڵنیایی لە پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە سووریای نوێدا درا، سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی شەهیدان وەستان، پاشان خانەوادەی شەهیدان بە داگیرساندنی مۆم و ڕوناککردنەوەی وێنەکانی شەهیدان دەستیان بە دروشمی شەهید نامرێ کرد، دواتر لایەنەکان راگەیاندراوی تایبەتیان بۆ پیرۆزکردنی ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە کرد، پاشان بە سینەفزیۆنێک باسیان لە پەیەدە لە ۲۳ ساڵی خەباتدا کردو باس لە داهاتوویەکی نوێ لە سوریاکرا، لە کۆتایدا گەل بە جۆش و خرۆشەوە بە هەڵپەڕکێ یادی ۲۳ ساڵەی پەیەدەیان پیرۆزکرد.
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە باشووری کوردستان، پەیامی پەیەدەی خوێندەوە وتی: ئەمڕۆ ٢٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بە دڵخۆشیەوە پێشوازی دەکەین و بەشداری کردنتان لەم ساڵیادەدا نیشانەی دڵسۆزیتانە، لەم ساڵیادەدا بەژنی خۆمان لە بەرانبەر شەهیدانی ئازادی دادەنەوێنین و بەڵێنی درێژەدان بەڕێبازەکەیان دەدەین و هەمیشە لە دڵ و دەروونی گەلی ئێمەدا دەمێنن، هەروەک دەزانرێت پەیەدە پێش ٢٣ ساڵ لە قۆناغێکی زەحمەتدا دامەزرا کە گەلەکەمان لەبەردەم ئاسیمیلاسیۆن و قڕکردندا بوو، پەیەدە بە دامەزراندن و ڕیکخستنی بووە وەڵامی ئەو قۆناغە تاریکە، دامەزراندنی پەیەدە بۆ یەکڕیزی ناوخۆی کوردان بووە هۆکارێکی باش و بێ ڕاوەستان هەوڵی بۆ یەکڕیزی پارتە سیاسیەکانی کوردستان داوە و باوەڕی وایە بێ یەکڕی ناتوانین ئینتیگراسیۆنی ڕۆژئاوا سەرکەوتوو بکەی، بۆ پاراستنی دەست کەوتەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاد کردنی ڕۆحی شەهیدان سەکن و هەڵوێستێکی ڕوون لە بەرانبەر هەموو هەوڵەکانی دابەشکردن دەبێتە وەڵام، هەربۆیە بانگەوازی لە هەموو گەلی خۆمان و کەسایەتیەکان دەکەین لە دەوری دۆزی ڕەوای خۆمان کۆببینەوە و ڕێ لە سیاسەتی لەناو بردنی گەلەکەمان بگرین.
شیرین شێخ حەمادیەوە، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوەری کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی پەیەدە پەیامێکی خوێندەوە وتی: وەک نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی پەیەدە دەکەین، لەم دەرفەتەدا بە ڕێز و حورموت شەهیدان بە بیر دێنینەوە و بە فیدایبونیان بونە بەردەوامی دان بە ڕێی تیکۆشانمان، ئێمە لەم ساڵیادەدا ڕۆڵی ژنان لە تێکۆشاندا بەبیر دێنین و فیداکاری و بەرخۆدانیان لە ئاوا کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکرات بە ڕێز و حورموت نیشان دەدەین، ژنان بە تێکۆشانی خۆیان لە ئاواکردنی بڕیاری سیاسی و پاشەڕۆژدا خۆیان ئیسپات کرد.
ئەڤین ئەمین، نوێنەری ڕێکخراوی ڕێپاک وتی: وەک ڕێکخراوی ڕێپاک پیرۆزبایمان بۆ پەیەدە هەیە، بەردەوامن لە خەبات و خزمەتی ژنان و گەلی کورد، هەروەها سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنەوێنین، خەبات و پێزانینمان بۆ خوێنی شەهیدان هەیە.
دواتر وتاری ماڵباتی شەهیدان لە لایەن محێدین حەسەنەوە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوەو وتی: ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە پیرۆزەکەین، شەهیدەکانی ئێمە شەهیدی هەرچوارپارچەی کوردستانن نەک بەشێکی کوردستان، ئێمە لە ڕۆژئاوا ئامانجمانە چاند و هونەر و زمانمان ئازادبکەین، هەر لەسەر ئەو فکرە شەهیدان گیانیان بەخشی، ئێمە دەستی پێکەوەیمان بردەپێش بەڵام ئەوان قبوڵیان نەکرد بۆیە لەپێناو خاک و کولتوور و هونەرمان و زمانمان بەرخۆدان دەکەین، لەپێناو خاکدا شەهید دەدەین، هەروەها پاراستنی خاکمان لە پێناو خوێنی شەهیدایە.
بەکر شێخ سەلام، بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، وتی: خوێنی شەهیدەکانمان بووەتە باخچەیەک بۆ ئێمە، ئەو باخە تەوای خاکمان بۆنخۆش دەکات، پەیەدە وەک هێزی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا، کە ڕۆڵی سەرەکی لەبەدەستهێنانی خەباتی کورد هەبووە لە ناوچەکەدا، مۆدێلێکی نوێی لە پێناو پێکەوەیی و ئاشتی دروستکرد، ژنان ڕۆڵیان لە بونیادناندا هەبووە، کە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆرستی داعش بوەتەوە، چەندین شەهیدی داوە کە ئێمە دەست لەسەرسنگین بۆ شەهیدەکانمان، لە ئێستاشدا بەردەوامە لە کاروخەبات بۆ نەوەی داهاتوو، دوبارە ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە پیرۆزدەکەین سەری ڕێز بۆشەهیدان دادەنەوێنین.
سێکان حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئەم پارتە لە کاتێکدا بونیاد نرا کە گەل پێویستی پێبوو لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، لە کاتێکدا دەستکرا بە خەبات لە ڕۆژئاوا ژنان بەزاناییەوە توانی خاڵی وەچەرخانی مێژووی بونیادنرێت، پاشان لە شاری کۆبانێ لە ۲٠۱٤ دا ژنان بەرخۆدانی مەزنیای ئەنجامدرا، دەستیان بە خەباتی بێوێنەکرد، ژنان و پیاوان دەستیان بەخەبات کرد، ئێمە خۆمان بە هاوخەباتی تەواوی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەزانین، ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە پیرۆز دەکەین.
"لەسەر ڕێبازی شەهیدان درێژە بە ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە دەدەین وخەبات بەردەوام دەکەین"
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە باشووری کوردستان،وتی: ئەمڕۆ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە بە دیدار دەستبە چالاکییەکەمان دەکەینل ڕیز لە شەهیدان دەگرین، هەروەها پێشکەشە بە ماڵباتی شەهیدان و خوێنی شەهیدان، کۆنگرەی ستار و کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمیتەی شەهیدان پەیامی تایبەتیان هەیە، پیرۆزبایی لە ماڵباتی شەهیدان و تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، ئێمە درێژەدەری خەبات و چالاکییەکان دەبین، لەسەر ڕێ و ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبین، دووبارە ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە پیرۆز دەکەم.
" لەپێناو بەدەستهێنانی مافی کورد درێژە بە خەبات دەدەین"
بەرفین شێخۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار وتی: ئێمە لە پێناو خوێنی شەهیدان بەرخۆدان دەکەین، چەندین ساڵە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لەپێناو مافەکانیاندا بەرخۆدان دەکەن لە پێناو کوردبوونیان و دەستەبەرکردنی مافی قسەکردن بەکوردی بەرخۆدان دەکەن، ئێمە لە ساڵیادی پەیەدە پەیام دەدەین ڕێوڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەکەن، ۲۳ هەمین ساڵیادی پەیەدە پیرۆزدەکەم، بەردەام دەبین.