ژنان لە ڕێگەی خولی پەروەردەی شەهید زەندا بۆ بەهێزکردن کۆبوونەوە
ئەکادیمیای شەهید زەینەب ساروخان، خولێکی نوێی پەروەردەی بە ناونیشانی "شەهید زەندە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە، ژنان بۆ بەهێزکردنی مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە ڕێگەی خولی پەروەردەی شەهید زەندا کۆبوونەوە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەکادیمیای شەهید زەینەب ساروخان خولێکی نوێی پەروەردەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ناونیشانی "شەهید زەندا" کردەوە، پەروەردەکە بە بەشداری ٢١ ئەندامی ئەنجومەنی پەروەردە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وتەبێژ و هاوسەرۆکی کۆمۆنەکان و ئەنجومەنەکان کرایەوە.
لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و گەنجان لە بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی، ڕێکخراوەکە خولێکی ڕاهێنانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخست، لە خولەکەدا تیشک خرایە سەر شیکردنەوەی مانیفێستی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، وە ڕوونکردنەوەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنیان لە واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا.
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خولی شەهیدان کرد سەبارەت بەو خاڵە گرنگانەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانیفێستکەدا ئاماژەی پیداوە، بۆئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
''ڕەخنەگرتن لە دەوڵەت نەتەوە کە خۆی لەسەر ئینکاری کۆمەڵگە بونیاد ناوە''
هەزیل مەحمود، ئەندامی لیژنەی بازاڕی کۆمەڵایەتی لە قامیشلۆ، جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی بەشداریکردن لەو خولەی پەروەردەیەدا ئاشنابوونە بە بڕگەکانی مانیفێستۆکە هەروەها مانیفێستۆی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان لەسەر چەند بنەمایەکی بنەڕەتی بونیاد نراوە کە چەمکە سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیانەوە پێناسە دەکەنەوە، یەکەمیان ڕەخنەیە لە دەوڵەتی نەتەوەیی و مۆدێرنیتی سەرمایەداری وەک سیستەمی پاوانخوازانە کە لەسەر ئینکاری کۆمەڵگە و کۆنترۆڵکردنی لە ڕێگەی ئامرازەکانی پیاوسالاری و دەسەڵات و ئابووری قۆرخکارییەوە بونیات نراوە.
''گەڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ دۆخی سروشتی خۆی لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە''
هەزیل مەحمود لە درێژەی قسەکانیدا وتی: 'دێڕی دووەم تیشک دەخاتە سەر گەڕاندنەوەی کۆمەڵگە وەک ئەکتەرێکی مێژوویی و ئەخلاقی و پێویستی بونیاتنانی سیستەمێکی بنەڕەتی دیموکراسی لەسەر بنەمای کۆمۆن و ئەنجومەنکان، بەستنەوەی سیاسەت و ژیان و گەڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ ڕۆڵی سروشتی خۆی وەک سەرچاوەی مانا و ڕێکخستن،
'ڕزگاری ژن
هەزیل مەحمود ئاماژەی بەوەدا، کە دێڕی سێیەمی مانیفێستۆ لەسەر بنەمای ڕزگاری ژنە، هەروەها دێڕی سێهەم ڕزگاری ژنە کە وەک مەرجێک بۆ ڕزگاری کۆمەڵگە بە گشتی نوێنەرایەتی دەکرێت، ڕێبەر ئۆجالان پێی وایە هەموو جۆرەکانی کۆیلایەتی لە کۆیلایەتی ژنانەوە دەست پێدەکات، بۆیە بە گۆڕینی هۆشیاری دەتوانین ڕێگری لە کۆیلایەتی بکەین و کۆمەڵگەیەکی زانا و سیاسی بونیات بنێن بە پێسەنگایەتی ژنان''.
''یەکەم شۆڕشی ژنانە لە مێژوودا''
نورا عەبدۆ، بەڕێوەبەری کەمپی نەورۆز، جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێبەر ئۆجالان داوای دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت دەکات، بەو پێیەی مۆدێرنییەتی ململانێی نێوان مرۆڤ و گەردوون قووڵتر بووەتەوە و بووەتە هۆی قەیرانی ژینگەیی و ئەخلاقی کارەساتبار، هەروەها وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە مانیفێستەکەدا ژن وەک قوربانی نیشان نادات، پێی وایە یەکەمین شۆڕش لە مێژوودا شۆڕشی ژنان بووە، ژنان پێش سەرهەڵدانی دەوڵەتان و سیستەمی پیاوسالاری لە دڵی کۆمەڵگەی سروشتیدا بوون و بە شکاندنی پێگەی ناوەندی خۆیان لە کۆمەڵگەدا هاوسەنگی مرۆڤایەتی تێکچووە.
''کولتووری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەوپێش دەبەین''
نورا عەبدۆ، سەبارەت بە پێویستی بڵاوکردنەوەی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیاندنی مانیفێستۆ بۆ جیهان، وتی: پێویستە فەلسەفە و بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر زەمینە جێبەجێ بکەین و چەمک و بیرۆکەکانی بڵاوبکەینەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەک کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی دامەزرابێت، بتوانرێت بە پێشەنگایەتی ژنان بەدیبهێنرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە کۆمەڵگە کرد کە مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بخوێننەوە و لێی تێبگەن بۆ ئەوەی بتوانن ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد بنێن.
هەروەها ماوەی پەروەردەی شەهید زەندا بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.