"ژنان بە تێکۆشانێکی هاوبەشەوە سیستمی سەرمایەداری دەگۆڕن"

ڕۆژنامەنووس ژیان دێریک ئاماژەی بەوەکرد کە ئازارەکانی ژنان هاوبەشن و بەخەباتی هاوبەشی خۆیان سیستەمی سەرمایەداری دەگۆڕن.

سیلڤا ئەلئیبراهیم

مەنبج-سەرەڕای هەموو کردەوە و پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان، ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە سەرتاسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن، ڕۆژنامەنووس ژیان دێریک، ئاماژەی بەوەدا، کە گرنگە کۆمەڵگە بگەڕێتەوە سەر سروشتی خۆی و سیستمی سەرمایەداری بگۆڕێت، ئەمەش لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانی هاوبەشی ژنانەوە دەکرێت.

 

"سیستەمی سەرمایەداری کۆمەڵگەی لە سروشتی خۆی دوور خستووەتەوە"

ژیان دێریک، تیشکی خستە سەر ڕۆژەڤی ژنان و کاریگەری عەقڵییەتی نێرینە لەسەر ژنان و وتی: "لە سەدەی ٢١ەمیندا کە سەدەی ژنانە قەیران و ئاستەنگی زۆر هەبوو، کۆمەڵگە دەبێت بە هەموو شێوەیەک بگۆڕدرێت، کۆمەڵگە بەم دواییانە لەسروشتی خۆی دوورخراوەتەوە، ئەو ڕاستییەی کە ڕۆڵی ژنان دێتە ئاراوە لە ڕێگەی خەبات و شۆڕشی هاوبەشی ژنانەوە بەدی دەهێنرێت، ژنان بە ئیرادەی خۆیان و هێزی خۆیان ڕاستی خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەمڕۆ ژنان ئەو کۆیلایەتییە ٥ هەزار ساڵەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە لادەبەن، ئێران و ئەفغانستان و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەی دواکەوتوو بە زیندوویی بهێڵنەوە".

 

"کۆمەڵگە لەگەڵ ژنان دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی خۆی"

جیان دێریک ئاماژەی بە سیستمی سەرمایەداری و سیستمی دەوڵەت کرد و وتی: "فەرمانڕەواکان هەندێک سەپاندنیان بەسەر ژناندا دەسەپێنن ڕاستی مێژوویی ژنان دەشارێتەوە، سیستەمی زاڵ و سەرمایەداری لە سەردەمی سۆمەریەوە تا ئێستا وەک یەک بووە، ئەمە تەنها شێوازەکانی دەگۆڕێت بەپێی کاتەکە، لە کۆیلایەتی ژناندا، کە شێوازەکانی قوڵتر دەکاتەوە، کۆمەڵگەش لە دەستیدایە گەڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ سروشتی خۆی پەیوەستە بەگەڕانەوەی ژنان بۆ سروشتی خۆی، ئەگەر ژنان پێشەنگایەتی شۆڕش نەکەن، کۆمەڵگە ناتوانێت بەرهەڵستی بکات ئێمە ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شۆڕشی ئێران دەبینین".

 

"ئازاری ژنان هاوبەشە"

ژیان دێریک توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان هەڵسەنگاندو وتی: "تاوانی دژ بە ژنان لە ئەفغانستان وەک تاوان لە ئێران و سوریا و عێراق و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێن، شێوازەکە دەتوانێت جیاواز بێت وەک ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و کوشتن و توندوتیژی دەروونی و جەستەیی بەڵام ئەنجامەکەی کوشتنی مافەکانی ژنانە ئازاری ژنان لە هەموو شوێنێک هاوبەشە، لە ئێران ژینا ئەمینی شەهید بوو لە فەڕەنسا ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی شەهید بوون، میرسەل نەبی زادە لە ئەفغانستان کوژرا، ژنان لە باکوری کوردستان و تورکیا دەکوژرێن ئەم ژنانە بۆ مافەکانیان کوژران، ژنان بە هۆی عەقڵییەتی دەوڵەتی نێرینەی دواکەوتووەوە دەکوژرێن، توندوتیژی دژ بەژنان سنوورەکەی تێپەڕاندووە ژنان بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ڕەنگ و کلتور دەکوژرێن، ئەوە تەنها ژنەکان دەکاتە ئامانج، ئەم عەقڵییەتە بکوژی ژن، ژیان، ئازادییە".

 

 

"ژنان خۆیان ڕێکدەخەن"

لە وتارەکەیدا، ژیان دێریک تیشکی خستە سەر شۆڕشەکانی ژنان لە مێژوودا و وتی: "ژنان لە ژیانی هاوبەشدا و لە شۆڕشی فەرەنسادا، کۆمونی پاریس نمونەی یەکسانی بوو، هەروەها ژنان چالاکانە بەشدار بوون لە شۆڕشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میسر و عێراق و جەزائیر و سووداندا مێژوو ناتوانێت ئەمە بشارێتەوە،  بۆیە دەتوانین بڵێین ژنان خۆیان شۆڕشن سەدەی ٢١ ئەمەی سەلماندووە، لە کوێ شۆڕشێک هەیە، ژنان لەوێن، ئێمە ئەمە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و تەڤگەری تێکۆشانی ئازادی دەبینین، ژنان توانیان بە هەموو مانایەک خۆیان ڕێکبخەن ژنانی ئەفغانی ئاستێکی گەورەیان هەیە لە گەشەسەندندا، ڕێکخراو و دەزگای تایبەت هەیە ڕۆڵێکی گرنگی بینی لەڕاپەڕینی مێژووییدا یەکەمین کەناڵی بەناوی ژنانەوە کردەوە کاتێک ژنان بەهێز دەبن، بە هێرش دەکرێنە ئامانج وەک پەرلەمانتار مورسەل نەبی زادە لەلایەن تاڵیبانەوە کرایە ئامانج، شێوازی فەرمانڕەوایانی ئەفغانستان و ئێرانیش وەک یەکن، سەرکردەکانی هەردوو دەوڵەت هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکەن دژ بەژنان بەناوی ئایینەوە ئەوان یاسای چەوسێنەر دەسەپێنن بەڵام ژنان سەرەرای هەموو ئازارەکانیان خۆیان بەدەستەوە نادەن، زۆرێک لە ژنانی ئەفغانی مێژوویان نووسیوە و بوونە نمونە بۆ ژنانی دیکە".

 

ژنان تەمەنی قەیرانەکان دیاری دەکەن

ژیان دێریک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئەو بەرخۆدانەی کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو جیهاندا دەستی پێکرد، بەردەوامە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ڕایگەیاند، کە ئەم دروشمە دەبێتە وەڵامێک بۆ عەقڵییەتی دەوڵەتی دەسەڵاتدار، لە شوێنێک کە ژن نەبێت ژیان و ئازادیش نابێت، لەگەڵ ئەوەی ژنان لە هەموو جیهاندا لە ڕووی جەستەییەوە جیاوازن، بەڵام بە ئیرادەی ڕۆحی و سووربوون و یەکڕیزی و تێکۆشان سیستمی سەرمایەداری دەگۆڕن".