"ڕۆژنامەنووسانی ژن لەژێر ئامانجی توندوتیژی پیاو-دەوڵەت دان"
ڕۆژنامەنووس پنار گایپ ڕایگەیاند، ژنانی ڕۆژنامەنووس لەلایەن هاوکارەکانیان و پۆلیس دەکرێنە ئامانج، پێویستە خەبات لەسەر بنەمایەکی هاوبەش بەرز بکرێتەوە.
ئەلیف چەتینەر
ئیستەنبوڵ- ژنان تێکۆشانیان لە دژی چەوساندنەوەی کاری خۆیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ دەدەن، لە ڕۆژنامەوانیدا، ژنان پێویستیان بە خەباتێکی بەهێزتر هەیە بۆیە ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەوامن لە تێکۆشان دژی توندوتیژی پیاو-دەوڵەت.
پنار گایپ، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین "ETHA" باسی ئەو کێشانەی کرد کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
"ژنانی ڕۆژنامەنووس کیشەی گەورەیان بینیووە"
پنار گایپ ئاماژەی بەوەدا لە شەقامەکان و ناوچەکاندا لە کاتی بەدواداچوونی هەواڵەکاندا لە لایەن هاوکارانی پیاو لەژێر فشارێکی تایبەتدان و وتی: وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس، ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبینەوە لە بواری ڕاگەیاندندا ئەم کێشانە هەمان کێشەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لەمەوبەر نین، کارەکەمان زۆر قورس بووە، لەبەرئەوەی کورتتر بووین کامێراکانیان خستە سەر سەرمان و لەسەر شانمان، ئێمەیان وەک ستاند بەکارهێنا، ئێمەیان لە مەیدانەکە دوورخستەوە، دەیانوت: تۆ لە لایەکەوە دەمێنیتەوە، ئەمە کاری پیاوانە، ئێمە کار دەکەین، ڕۆژنامەوانی دەکەین، بەدوای هەواڵەکاندا دەگەڕێین.
"لە دژی توندوتیژی خۆمان دەپاراست"
پنار گایپ ڕایگەیاند، لە دژی ئەو توندوتیژییانەی هاوکارەکانیان خۆیان پاراستووەو وتی: لەو ساڵانەدا زۆر تێکۆشاین و خۆمان پاراست، هەندێک جار چالاکییەکەمان وەستاند، جارێکی دیکە، ئەم کێشانە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی پیاو لە میدیای ئۆپۆزسیۆندا تێیدا دەژیاین، ئەوەی کردیان وەک کۆیلایەتی بینیمان و دەیانویست لەبەردەم کامێراکاندا ببیندرێن.
"لە لایەن پۆلیسەوە رووبەڕووی توندوتیژی دەبینەوە"
پینار گەیپ ڕایگەیاند کە نەک تەنها لەلایەن هاوکارەکانیانەوە، بەڵکو لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوەو وتی: ڕاستەوخۆ زیانبەرکەوتووی توندوتیژی پۆلیسین، بە ئاشکرا ڕووبەڕووی هەراسانکردن و هەڕەشەی پۆلیس دەبینەوە، یان بەو هەواڵانەی هەراسانکردن و توندوتیژی و دەستدرێژی زایەندی کە بڵاومان کردووەتەوە، ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی زۆر دەبینەوە بەهۆی ژنبوون، چەندین ساڵە خەبات دەکەین.
بەهۆی هەواڵێکەوە کرایە ئامانج
پنار گایپ لە ئامادەکردنی هەواڵەکانیدا ئاماژەی بە هەموو نموونەکانی توندوتیژی پیاو-دەولەت دادوەری کردووەو بەو هۆیەوە کراوەتە ئامانج و دۆسیەی لەسەر کرایەوە، ڕایگەیاند کە هاوڕێیەکی لە تۆڕی میدیای ئێکس پێی وتووە کە پارێزەرەکەی سەزگین کەلەش هەراسانکراوە و داوای کردووە هەواڵەکەی بڵاوبکرێتەوە، وتی: چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ هاوڕی ژنەکە کرد، هێرشەکە بە بەڵگەنامەکان ئاشکرا کرا هەواڵێکی ساختە نەبوو، دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، لەلایەن تاوانبارەکەوە هەڕەشەم لێکراوە بە هەژماری ساختەوە، وەک ئەندامی ڕێکخراوەکە، من کرامە ئامانج، ئەم پیاوە بە تۆمەتی هەراسانکردن زیندانی کراوە، بەم شێوەیە کەیسەکە داخرا.
"پێویستە تێکۆشان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش پەرە پێبدەین"
پنار گایپ ئاماژەی بەوەدا، ژنانی ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەو هەواڵانەوە دەکرێنە ئامانج، هەندێک جار ئێمە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبینەوە لەلایەن پۆلیسەوە، هەندێک جار لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و خێزانەکانی ئەو ژنانەی کە هەواڵمان دەربارەیان بڵاوکردووەتەوە، وتەکانی ژنان هەواڵ دروست دەکەن، بۆیە بۆ پاراستنی مافی خەڵک بۆ ڕاپۆرتکردن، پێویستە پشتیوانیمان لێ بکرێت و تێکۆشان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش بەرز بکەینەوە.