لە عەفرین لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٦ کەس کە ژنێک و منداڵێکیان تێدایە ڕفێندران
لە عەفرین، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٦ کەس کە لەناویاندا ژنێک و منداڵێک هەن ڕفێندران.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ شاری عەفرینیان داگیرکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین، ڕفاندنی ژنان و منداڵان و هاوڵاتیان لە زیادبووندایە، ناوەندی بەڵگەکردنی تاوانەکان دوێنێ ڕاپۆرتێکی گشتگیری دەربارەی تاوانەکانی مانگی ئادار لە عەفرین بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ١٦ کەس، لەناویاندا ژنێک و منداڵێک هەن، لە یەکەم هەفتەی مانگی ئاداردا لە عەفرین ڕفێندران.
ڕاپۆرتەکە ئەم زانیارییانەی لەبارەی ڕفێندراوەکان بڵاوکردەوە:
١ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی "پۆلیسی شارستانی" هێرشیان کردە سەر گوندی بیبەکە لە ناوچەی بیلبیل و ڕفێندراوەکان بە ناوی زەید شەرەف ٤٩ ساڵ و عەبدوڕەحمان شەرەف ٦٢ ساڵ و سەلان دیلۆ ٥٨ ساڵیان ڕفاند.
هەروەها چەتەکانی هەمان گروپ هاوڵاتییەکیان ڕفاند بەناوی کامیران دیبۆ سیدۆ ٤٤ ساڵ لە گوندی هێک هەسنا لە ناوچەی جندرێس.
٢ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی "پۆلیسی سەربازی" هێرشیان کردە سەر گوندی ئیمارە لە ناوچەی ماباتا و سێ کەسیان لە هەمان خێزان ڕفاند، ناوی ڕفێندراوەکان بریتین لە: ڕۆزالین کەمال موراد و هاوژینەکەی عەبدولحەنان محەمەدو کوڕەکەیان شێرزاد فەتحی محەمەد.
هەروەها چەتەکانی هەمان گروپ هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە ناوچەی جندرێس و عومەر ڕەشۆ و نیهاد حەسەن و زیاد ڕەشید محەمەدیان ڕفاند.
٣ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی ناوچەی ماباتا و گوندی قەنتەر، گیڤارا ئیبراهیم محەمەد، محەمەد عەلی حەمکێ حوسێن و محەمەد ڕیدوان مستەفا لە گوندی عەرەبیەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاند.
٧ی ئادار: چەتەکانی جەیش ئەلوەتەنی "پۆلیسی سەربازی" دانیشتوویەکیان ڕفاند بە ناوی ئەحمەد ئیبراهیم لە گوندی بادینا لە ناوچەی ڕاجۆ، دانیشتوویەک بە ناوی ڕێزان شێخ محەمەد لە گوندی یلانکوز لە ناوچەی جندریس بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندرا.