ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیغیت دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان، ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیغیت دەستبەسەر کرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیغیت لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە دەستیپێکردبوو، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراو بۆ بەشی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترایەوە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، ولات ئەکین، ڤێدات ئۆروچ و ڕیهان هاجیئۆغڵو کە لە ١٧ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی "ئەندامێتیی ڕێکخراوەکە" دەستبەسەر کران.