ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی دەچنە ئیمڕالی

شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ دەچنە دورگەی ئیمڕالی و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پاتی" لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی جۆری Fی ئەمنی باڵای ئیمڕالی کۆبونەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە لە ئیمرالی، شاندەکە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، کە لە شوێنی ئەو قەیوم داندراوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان و سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو و پێکهاتەکانی دەم پارتی و بازنەی جۆراوجۆر کۆبوونەوە.

 

 ڕاگەیەندرا کە شاندی ئیمڕالی ئەمڕۆ گەشت بۆ دوورگەی ئیمڕالی دەکەن و بۆ جاری دووەم لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.

 

 تا ئێستا نەزانراوە کێ لە شاندەکەدا دەبێت.