دەوڵەتی تورکیا ڤیدیۆی تاوانی جەنگی بڵاوکردەوە
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گرتە ڤیدیۆییەکانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرینیان بڵاوکردەوەم سەرەڕای ئەم دیمەنانە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین، دوێنێ هێرشێکی ئاسمانی کرایەسەر ئەو کەسانەی ئێشکگری بەنداوەکە دەکەن، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکی زۆریش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە ئەنجامی وردی هێرشەکە نەدراوە
دوای هێرشەکە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەندێک گرتە ڤیدیۆیی هێرشەکەیان بڵاوکردەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە خەڵکی مەدەنی لە تشرین کە ئێشکگرییان دەکرد، ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج. ئەم وێنانەى خەڵکی مەدەنی لەکاتی بۆردوومانەکەدا برینداربوون و لە ترس و دڵەڕاوکێدا بەدەوریدا کەوتن و بڵاوبوونەتەوە، ڕاستەوخۆ ئەو تاوانە جەنگییە بەڵگەدار دەکەن کە دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامیداوە.
هەرچەندە ئەم هێرشانە وەک تاوانی جەنگ سەیر دەکرێن، بەڵام دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژائاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێدەنگن.