ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت سزای بەسەردا سەپێندرا

لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەدا، ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیگیت سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە هەمانکاتدا ئازاد کرا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی یەکەمی ئەو دۆسیەیەی کە ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیگیت بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" دادگایی دەکرێت، لە دادگای سزای قورسی ٢٢ی دادگای ئەستەنبوڵ چاغلایان بەڕێوەچوو.

 

 کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG)، کۆمەڵەی ڕاگەیاندن و لێکۆڵینەوەی یاسا (MLSA)، ئەندامانی ئیشەی دیسک و بنەماڵەی ئایلەم بابایگیت بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کردو خۆشی تێیدا ئامادەبوو.

 

ئایلەم بابەیگیت لە پاراستنی خۆیدا، قبوڵی تۆمەتەکانی کە ئاڕاستەی کراوە نەکرد.

 

هەروەها پارێزەر ناگەهان ئەڤچیل ڕایگەیاند کە دادگاییکردنەکە دەستوەردانێکە لە ئازادی ڕۆژنامەگەریدا.

 

دادگا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" سزای ساڵێک و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەر ئایلەم بابەیگیتدا سەپاند و بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد.