منداڵێک کە لە کۆمەڵکوژییەکەی کۆبانێدا برینداربوو گیانی لەدەستدا

منداڵێک بە ناوی ڕۆنیدا عەبدۆ کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بنەماڵەکەی لە گوندی بەرخ بۆتانی لە کۆبانێ بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی ١٦ی ئادار، لە گوندێکی نێوان گوندەکانی قومچی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵێکی مەدەنی بۆردوومان کردو بەهۆیەوە ٩ کەس لە هەمان بنەماڵە گیانیان لەدەستدا کە ٧ منداڵیان تیدابوو، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لە ناو بریندارەکاندا، منداڵێک بە ناوی ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

تاکە کەسێکی ڕزگاربووی ئەو بنەماڵەیە منداڵێکی بەناوی نارین عوسمان بووە.