ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران ئەم بەیانیە لە ناوچەی جزیرەی شاری شرناخ دەستگیرکرا.
شرناخ
پۆلیسی تورکیا ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران، دوای گەڕانەکان دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شرناخ.
هیچ زانیارییەک دەربارەی دەستگیرکردنی سەلامەت توران بڵاونەکراوەتەوە.