لە ڕۆما کۆنفرانسێک لەسەر فەلسەفەی ئازادی ژن بەڕێوە دەچێت
لە شاری ڕۆما بە ناونیشانی “فەلسەفەی وەرچەرخانی ژیان؛ ژن، ژیان، ئازادی” کۆنفرانسێک بەڕێوە دەچێت و باس لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر تێکۆشان و ئازاد ژنان دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە شاری رۆمای وڵاتی ئیتاڵیا تەژەکە-ئە کۆنفرانسێک بە ناونیشانی 'فەلسەفەی وەرچەرخانی ژیان؛ ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێوە دەچێت، تیایدا گفتوگۆ لەسەر کاریگەری و رۆڵی تیۆریک و کرداری رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بزوتنەوەی ژنانی کورد دەکرێت.
کۆنفرانسەکە، کە بە هاوکاری رەتە ژن، ژنۆلۆژی ئیتالیا و کۆلێکتیڤی خوێندکارانی زانکۆی رۆما ماریەلیش ساز دەکرێت، ژنە چالاکوانانی کورد، ئەکادیمیسیان، رۆژنامەوان، مافناس و فێمینیستەکان بەشداری تیادا دەکەن.
کۆنفڕانسەکە لە سێ پانێڵ پێکدێت، بە ناونیشانەکانی "شرۆڤەکردنی پیاوسالاری کە خانەی بنجینەیی شارستانیەتی دەووڵەتە"، “هۆکارەکانی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و شرۆڤەی سیاسەتی ستەمکاران” و “رێپێوان بەرەو شۆڕشی ژنەوە”.
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ڕێباز، شرۆڤە و هەڵوێستەکانی رێبەری گەلی کورد لە بوار و کایە جیاجیاکانی ژیان (سیاسەت، خۆپاراستن، زانابوونی جەوهەری، گۆڕینی بنەماڵە و هتد..) و کاریگەری و سودەکانی لە گۆڕینی کۆمەڵگەی کورد، تاک و کۆمەڵگە دەخرێنە بەرباس.