ژمارەی ئەو ژنانەی ئەشکەنجە دەدرێن لە تورکیا ٪١٠ زیادی کردووە
تورکیا بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە بەردەوام ڕێژەکانی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان تیایدا زیاد دەکات، بەتایبەت بەرامبەر بە ژنان.
ئەنقەرە
بە پێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی چارەسەر و چاکسازی تورکیا، ژمارەی ئەو ژنانەی لە وڵاتی تورکیا ئەشکەنجە دراون لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ لە ٪١٠ زیادی کردووە، بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ-HRFT لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٠٥ ژن لە تورکیا داواکاریان پێشکەشی بنکەکانی چارەسەری و چاکسازی کردووە، کە تێیدا ڕایانگەیاندووە ئەشکەنجە دراون.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی ئەو کەسانەی ئەشکەنجەدراون و بێکار بوون لە ٪٦٨وە بووتە ٪٧٣، هەروەها ڕێژەی ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیان بەرامبەر کراوە لە ٪٢٧ بووەتە ٪٤٤.
بنکەکانی چارەسەری بەراوردیان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ کردووە، کۆی هەموو ئەوانەی سکاڵایان تۆمار کردووە ٥٦٢ کەسن و تەمەنیان بە تێکڕای ٣٣ ساڵ بووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ٪٣٤ سکاڵاکان بە هۆی ئەشکەنجەدانی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بووە، لە ٪٢٠ی خەڵک لە شوێنە کراوەکان و لەکاتی خۆپیشاندان ئەشکەنجە دراون، هەورەها ٪٤١ی ئەو کەسانەی توندوتیژیان بەرامبەرکراوە لەسەر شوێنی کار و ناو ماڵدا بوون.
سەبارەت بەو کەسانەی سوکایەتییان پێکراوە ڕێژەیان گەیشتووەتە ٪٩٠ چونکە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٨ ٪٨٠ بووە.
ت.پ