"کچانی خۆر" دەستپێکی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ
بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ئەنجام دەدەرێت، دەستپێکی فیستڤاڵەکەش بە فیلمی "کچانی خۆر"ە، کە باس لە بەخۆدانی ژنانی کۆبانێ دژی داعش دەکات. ناوەندی هەواڵ
بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ئەنجام دەدەرێت، دەستپێکی فیستڤاڵەکەش بە فیلمی "کچانی خۆر"ە، کە باس لە بەخۆدانی ژنانی کۆبانێ دژی داعش دەکات.
ناوەندی هەواڵ
یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بە بەرپرسیارێتی گولیزەر گەردەن زەری لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٥ ئەم مانگە لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمای ئۆکتۆبەر لە مۆسکۆی پاتیەختی ڕوسیا بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لەم فیستیڤاڵە ناساندنی فەرهەنگ و مێژووی گەلی کوردە.
یەکەمین خولی فیستیڤاڵەکە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ٢٥ فیلمی سینەمایی و ٢٠ کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگەیی هەر چوار پارچەی کوردستان نمایشدەکرێت.
سەرەتایی دەستپێکردنی فیستیڤاڵەکە بە فیلمی "کچانی خۆر" دەبێت، کە باس لە ئازایی و بوێری ژنانی کۆبانێ دژی داگیرکارییە تیرۆرستییەکانی داعش ئەنجامیانداوە، توانا و هێزی ژنانی گەنجیان نیشانی تەواوی جیهاندا.
فیلمی "کچانی خۆر" لە دەرهێنانی ئێوا هۆسۆنە، لەلایەن وڵاتی فەڕەنساوە دەرهێنان بۆ فیلمەکە کراوە، ئەکتەری ئێرانی گوڵشیفتە فەراهانی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە ٧١ فیستیڤاڵی کاندا لە وڵاتی فەڕەنسا بەشداریی کرد و پێشوازییەکی باشی لێکرا.