چین ڕێگا بە منداڵی سێیەم دەدات

حکومەتی چین بەڵگەنامەییەکی فەرمی بۆ ڕێکخستنەوەی سیاستەکانی لەدایکبوون لە وڵاتەکەیدا بڵاوکردەووە،کە خێزانەکانی دەتوانن سێ منداڵیان هەبێت، ئەمەش لەپێناو پەرەپێدانی گەشەی درێژخایەن و هاوسەنگی دانیشتوان. ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی چین بەڵگەنامەییەکی فەرمی بۆ ڕێکخستنەوەی سیاستەکانی لەدایکبوون لە وڵاتەکەیدا بڵاوکردەووە،کە خێزانەکانی دەتوانن سێ منداڵیان هەبێت، ئەمەش لەپێناو پەرەپێدانی گەشەی درێژخایەن و هاوسەنگی دانیشتوان.

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ حکومەتی چین، لە بەڵگەنامەییەکی فەرمیدا ڕێکستنەوەی لە سیاسیەتی لەدایکبوون لەو وڵاتەدا بڵاوکردەووە، کە بە یاسا ڕێگا بە خێزانەکاندەدات سێ منداڵیان هەبێت.

ئەو بەڵگەنامەییە تەنها تایبەت نییە بە ڕێگەدان بە لەدایکبوونی منداڵی سێیەم، بەڵکو داواش دەکرێت کە باج بۆ منداڵی خوار سێ ساڵ ئەژمار نەکرێت، هەروەها هەوڵ بۆ باشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خێزانەکان بدرێت، بە تایبەت لە بواری پەروەردەکردنی منداڵان و گرنگیدان بە کەسانی بەساڵاچوو.

ئەم بڕیارە هاوبەشی نێوان حکومەتی چین و کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین لەدوای ئەوە دێت، کە لە چین سیاسەتی یەک منداڵ پەیڕەو دەکرێت، لەبەر ئەوە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی لەدایکبوون لە وڵاتی چین لە ئاستێکی نزمدابووە، کە ٪١٥ بووە.

هاوکات بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکە، ئامانج لەو بڕیارە ڕێکخستنەوەی هاوسەنگی دانیشتوان و پەرەپێدانی گەشەپێدانی درێژخایەنە.