تەرمی ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بیارە دۆزرایەوە

تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵە لە نێوان سنوری گوندی هانەگەرمەڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بیارە لە باشوری کوردستان دۆزرایەوە.

هەڵەبجە

 

شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە گوندی هانەگەرمەڵەی سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان دۆزرایەوە، بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بە ژنهای ڕاگەیاند: پاش ئەوەی تەرمی ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرابوویەوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی بیارە و پاسەوانی سنوری ناوچەکە وەرگیرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا.

 

هۆکاری گیان لەدەستدانی ژنە تەمەن ٤٦ ساڵەکە نەزانراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

ڕۆژانە چەندین ژن لە هاورامان و سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ڕوو لە شارەدێی تەوێڵە و ناحیەی بیارە دەکەن و کۆڵبەری لەو ناوچەیەدا دەکەن.

 

ت.پ