ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ پێنج هەزار و ٨٠٥ کەس بەرزبووەوە

بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی ئەفغانستانی هەژاند، ژمارەی قووربانییەکان بەرزبووەوەو دوو هەزار و ٢٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٦٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١ی ئەیلوول بوومەلەرزەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە گوڕی ٦ پلەی ڕێختەر ڕوویداو زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە، شەوى ڕابردووش ٤ی ئەیلوول، بۆمەلەرزەیەکى دیکە بە گوڕى ٦.٢ پلەى ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەى زیانە گیانى و ماددییەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

 

حكومه‌تی ئه‌فغانستان سەبارەت بە ئاماری بەرزبوونەوەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی وڵاتەكەیان ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوەو تییدا هاتووە: بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی سەرەتای ئەم مانگى وڵاتەكەمانەوە ژمارەی قووربانییەکان بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکراوە، بەهۆى بوومەلەرزەکەوە تائێستا دوو هەزار و ٢٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٦٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون، سەرەتا بەهۆی تێکچوونی ڕێگاوبان و پاشماوەی بوومەلەرزەکەوە گەیشتن بە بریندارەکان قوورس بوو، ئەمەش واى کرد، ژمارەی قووربانییەکان زیاتر بێت.