یادی ١٥٤ ساڵەی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە

بە دروشمی "هەڵەبجە مێژوویەک لە چرای ئازادی و تەمەنێک لە گوڵزاری ئەدەب" بۆ یەکەمین جار ساڵیادی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە.

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ لەزانكۆی هەڵەبجە، بە دروشمی "هەڵەبجە مێژوویەك لە چرای ئازادیی و تەمەنێك لە گوڵزاری ئەدەب” ساڵڕۆژی بەشارۆچكەبوونی شارەكە کرایەوە و تیایدا خەڵکی هەڵەبجە و بەرپرسی یەکە ئیداریەکان بەشداربوون، ئەمەش یەکەمین ساڵی ئەو یادە دەکرێتەوە.

بەشداربووان بە جلوبەرگی کوردی و کەرەستەی کولتوورییەوە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد، نوخشە ناسیح لەو بارەیەوە وتی: ئەمرۆ خۆم بە خۆشحاڵ دەزنم دوای ١٥٤ ساڵ یەکەم یادی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە دەکەینەوە، ئەمڕۆ بە جلوبەرگی کوردی و هەڵەبجەییانەوە بەشداریم کردووە و هیواخوازین بتوانین جلوبەرگی فۆلکلۆری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان نوێ بکەینەوە.

 

١٣ ماڵە ئەو خێزانە هەڵەبجەیانەن کە لە پێش بە شارۆچکەبوونی، هەڵەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە، لە ڕۆژی هەڵەبجەشدا خیوەتی ١٣ ماڵە لەلایەن نەوەکانیانەوە دانرابوو، ئاڵا سەڵاح، سەرپەرشتیاری خێوەتەی ١٣ ماڵە باسی لەوە کرد، ئەم رۆژە بۆ ئەشرافی هەڵەبجە مێژوویە و ١٣ ساڵە دامەزرینەر و ئاوەدانکەرەوی هەڵەبجەن، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ١٣ ماڵە لە شیوەکەلەوە هاتوون و سەرەتا عەجەب جا بووە، کە بۆ سەرنجڕاکێشی ناوچەکە وتراوە و دواتر بووە بە هەڵەبجە.

 

سەمیعە ساڵح، هونەرمەند و خەڵکی شاری هەڵەبجە، بەشداری مەراسیمەکە بوو، باسی لە هەڵەبجە کرد کە بەپێی مێژوو، پێش ئەم ١٥٤ ساڵەش هەر ئاوەدان بووە، بەڵام ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکانەوە دژایەتی کراوە و مێژووەکەی بە ڕوونی نەماوەتەوە.