ماریا بۆزان: بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناگەڕێینەوە

ماریا بۆزان، مامۆستای کامپی مەخموور ڕایگەیاند کە پێویستە یاسایەک دەربکرێت کە پاراستنی خۆبەڕێوەبەری و کولتوورو پەروەردە بە زمانی کوردی مسۆگەر بکات و وتی: نامانەوێت بگەڕێینەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت.

ئاسیا دەنیز

 

مەخموور- دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، گفتوگۆکان سەبارەت بە کامپی مەخموور زیاتر بوون. دانیشتوانی کامپی مەخموور دوای ٣٢٣٢ ساڵ ئاوارەبوون و سەختییەکی زۆر بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، دانیشتووانی مەخموور دەیانەوێت یاسایەک ئامادە بکرێت کە بتوانن بە سەرکەوتوویی درێژە بە سیستمی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بدەن و زمانی کوردی بخوێنن، سەبارەت بە گفتوگۆکانی گەڕانەوە، دانیشتووانی مەخموور ڕایانگەیاند کە بانگەوازەکەیان لەسەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بونیاد دەنێن و دەڵێن پێویستە هەڵوێستی گەلی کورد ڕێکخراو و یەکگرتوو بێت نەک دژی پڕۆسەی ئاشتی یان دژی ئەوان بن.

 

ماریا بۆزان، مامۆستا لە کامپی مەخموور سەبارەت بە گفتوگۆکانی گەڕانەوە بۆ مەخموورو ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، وتی: ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە بکەین، هەڵوێستمان هەبێت و دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین، سەرکەوتن بەدەستدەهێنین.

 

"ئێمە ٣٢ ساڵە چاوەڕێی پرۆسەیەکی لەو جۆرەین"

ماریا بۆزان ڕایگەیاند کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بەڕێوەیەو مەخمووریش بەشێکە لەم پرۆسەیە، وتی: بەو پێیەی مەخموور بەشێکە لەم پرۆسەیە، پرۆسەکە کاریگەری لەسەر ئەم شوێنە هەیە، وەک دانیشتووانی مەخموور چاوەڕوانی گەڕانەوەی وڵاتەکەمان و خاکەکەمان بووین بۆ ٣٢ ساڵ لەم پڕۆسەیەدا زۆر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن لەسەر کامپەکە دەکرێت ئەو کەسەی کە بڕیار لەسەر پرۆسەی گەڕانەوە دەدات و شێوازی گەڕانەوەی دیاری دەکات ڕێبەر ئاپۆیە و دواتر خەڵکی کامپەکە خۆیان، هیوامان بۆ ئەم پرۆسەیە ئەوەیە کە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە کەرامەت و سەرکەوتنەوە بگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان.

 

"لە سەرەتاییەوە تا ناوەندی، سیستمی پەروەردەمان کوردییە"

لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا، ماریا بۆزان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو یاسایانەی ئامادە بکرێن پێویستە ناسنامەیەکی ئازاد دابین بکەن و وتی: چاوەڕوانیی  گلەی کامپەکە ئەوەیە کە گەڕانەوەی گەل ڕوونادات تا گۆڕانکاری لە یاسا بنەڕەتییەکانی دەوڵەتی تورک بەتایبەت لە ڕووی بوون و ناسنامە و زمانی کوردیەوە نەبێت، ئاوارەبووین بەڵام بەردەوام بوون لە پاراستنی ناسنامەی خۆمان، بۆ پەرەپێدانی سیستمی خۆبەڕێوەبەری خۆمان، بۆ پەرەپێدانی کولتوورو درێژەدان بە خوێندن بە زمانی کوردی سیستەمی پەروەردەیی خۆمان هەیە لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا قۆناغی ناوەندی بۆیە کاتێک دەگەڕێینەوە سەر خاکی خۆمان، دەمانەوێت بە هەمان شێوە لەگەڵ ناسنامە و کولتوور و زمانەکەماندا بژین.

 

"جەردەوان و چالاکیی باندەکان هۆکاری کۆچکردنمانن، پێویستە لەناوببرێن"

ماریا بۆزان ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت ئاستەنگەکانی گەڕانەوەیان نەهێڵدرێت و وتی: هێشتا ئاستەنگەکان هەن کە بوونە هۆی ئەوەی زێدی خۆمان بەجێبهێڵین، وەک سیستمی جەردەوان و چالاکیی باندەکان، دەبێت نەهێڵدرێن، ئەگەر ئەم خاڵانە جێبەجێ نەکرێن، گەڕانەوەی ئێمە ڕوونادات، بە تایبەتی دەبێت پرسی زمان چارەسەر بکرێت، بەو پێیەی نامانەوێت بە زمانێکی دیکە بخوێنین، ئێمە دژی زمانەکانی دیکە نین، تەنها دەمانەوێت بە زمانی دایک قسە بکەین و بخوێنین، ئەگەر گەڕانەوەیەک هەبێت، دەمانەوێت یاسایەکی لەو شێوەیە دەربکرێت کە ڕێگەمان پێبدات ئابووری و کولتووری خۆمان پەرە پێبدەین و وەک گەلی کورد، بە ناسنامەی خۆمانەوە جێگەی خۆمان لە جیهاندا بگرینەوە.

 

"دەبێت دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین"

ماریا بۆزان جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر دەستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتر بکەن ئەوا خێراتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و بۆ ئەمەش یەکڕیزییەکی بەهێز پێویستەو وتی: هەمیشە دەوترێت پرۆسەی ئاشتی لە شەڕ قورسترە و ئێمە زۆر باش ئەمە دەزانین، چونکە ئەوانەی نایانەوێت ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت، دەیانەوێت شەڕ بۆ هەمیشە بەردەوام بێت و لەسەر بنەمای شەڕ دەژین، شەڕێکی تایبەت دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن، ئێمە لەم پرۆسەیە دوور نین، پێویستە بە باشی لەم پرۆسەیە بکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ڕێکخراومان هەبێت بەرامبەر بەو کەسانە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەفیڕۆ نەچێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتوو بێت و ئێمە وەک گەلی کورد بە ئازادی بژین، پێویستە دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ماریا بۆزان ڕایگەیاند کە شەڕێکی تایبەت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و پێویستە هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر ئەمە وتی: لەم پڕۆسەیەدا هەوڵیاندا شێوازی جۆراوجۆر بەکاربهێنن بۆ تێکدانی ئەو پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەوپێشی بردبوو، هەوڵ دەدەن بە ڕێگەی جۆراوجۆر پرۆسەکە پووچەڵ بکەینەوە، دەبینین کە هێشتا گەنجانی کورد دەکوژرێن و هەموو ڕێگە و شێوازێک بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت، تا زیاتر بە وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەین، زیاتر بوەستین و دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەین، خێراتر سەرکەوتن بەدەستدەهێنین. بۆیە پێویستی بە یەکێتییەکی بەهێز هەیە چ لە بواری سیاسی و چ لە کاری ژنان و گەنجان، بە تایبەتی پێویستە دەستی ڕێبەر بەهێز بکرێت، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی و کۆمەڵگەیەکی ئارام و دیموکراتیک بەدەستبهێنین، وەک گەلی کامپەکە نامانەوێت بگەڕێینەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت.