ڕژاک: گەلەکۆمەی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکات
لە ساڵیادی گەلەکۆمەکردنە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕژاک ڕایگەیاند، گەلەکۆمەکە بۆ سەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک یەکێک لە دژوارترین کۆمەڵگوژییەکان بۆ سەر ژنان ئەنجام درا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر گەلەکۆمە بۆ سەر ڕیبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و دەستگیرکردنی لە لایەن دەڵەتی تورکەوە تێپەڕی، لەبەر ئەوە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا، ڕژاک ڕایگەیاند، ئەو دەستگیرکردنەی عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵکوژییەکە بۆ سەر ژنانی کورد، لە ئێستاشدا ئەو کۆمەڵکوژییە بۆ سەر باشوری کوردستان بەردەوامە.
ڕژاک پێیوایە: فەلسەفە و نەخشە ڕێگاکانی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەرە بۆ تەواوی کێشەکانی ژنان و داوا لە ژنان و هەموو ئازادییخوازان دەکات، کە بە ئەرکی سەر شانی خۆیان هەستن و دەشڵێن "با هەموومان دیواری زیندان بشكێنین و تەواوی گۆشەگیرییەكان هەڵگرین".
ت.پ