خولی سێیەمی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسانی پێکهاتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو
مافی پێکهاتە جیاوازەکان لە خولێکدا بە ڕۆژنامەنووسان درا، هەر لە خولەکەدا چۆنیەتی دروستکردنی هەواڵ و دەرخستنی دەنگی پێکهاتە کەمینەکان پێشکەشکرا
ناوەندی هەواڵ
لە شاری سلێمانی خولێکی تایبەت بە مافی پێکهاتە جیاوازەکان لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و کۆمەڵگادا، لە لایەن سەنتەری میترۆ، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکی لە عێراق ڕێکخرا.
ڕۆژنامەوانانی بەشداربوو لە خولەکەدا چەندین وانەی تایبەت بە کاری ڕۆژنامەوانی و پاراستنی مافی کەمینەکان لە جیهاندا وترانەوە و ئەمە سێیەم خولی ڕاهێنانە بۆ ڕۆژنامەوانان ڕێکدەخرێت.
ئامانجی خولەکە پاڵپشتی کردن و پەرەپێدانی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەیە، زیاتر ئاشنابوونی بینەر و بیسەرە بە پێکهاتە جیاوازەکان و چیرۆکە جیاوازەکان، هەروەها دەروازەیەکە بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان کە کەمینەن لەناو کۆمەڵگەدا، ئەمەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە.
ت.پ