ئەزموونی ژنانی هونەرمەند و ڕوانگەی ژنۆلۆژی لە پانێڵێکدا دەخرێتەڕوو

ژنۆلۆژی، زانستی ژن لە شاری سلێمانی سیمینارێک ڕیکدەخات

ناوەندی هەواڵ

 

 ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی بە هاوکاری مەڵبەندی کوردۆلۆڤی پانێڵێک لە بارەی ئەزموونی ژنانی هونەرمەند و ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ ژمارەیەک ژنە هونەرمەند و لێکۆڵەر ڕێکدەخات، پانێڵەکە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی مەڵبەندی کوردۆلۆجی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 هونەر و شوناس، کردەی هونەر وەک هەڵوێستەیەک و ڕوانگەی ژنۆلۆژی بۆ هونەر، سێ تەوەری سەرەکیی پانێلەکە دەبن کە بڕیارە لە لایەن هەریەکە لە زەهرا دۆگان، ڕۆژگار محەمەد و ئاگیهان ئاکارسەڵ پێشکەش بکرێن، پانێلەکە لە لایەن خەندە حەمیدەوە بەڕێوە دەبرێت.

 

ت.پ