فەرزانە فەسیحی پاڵەوانێتی سربیای بەدەستهێنا

فەرزانە فەسیحی وەرزشوانی گۆڕەپان و مەیدانی ئێرانی لە پاڵەوانێتی ڕاکردنی سربیا ئەنجامێکی نوێی تۆمار کرد و بە پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتیەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی یەکشەممە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی بە ڕەگەز ئێرانی فەرزانە فەسیحی کە ماوەیەکی کەمە بەشداری ڕیزەکانی یانەی باک-ی سڕبی کردووە لە یاری ڕاکردنی 60 مەتری ڕیکۆردی ٧:٣٠ چرکەی تۆمارکرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا،  لە پلەی دووەمدا سویسرا و پلەی سێیەمیش سڕبیا دێت.

فەرزانە خێراترین ڕاکەری ئێرانیە، کە لە ماوەی خولی وەرزشی ئێران توانی لە ١٠٠ مەتریدا ڕیکۆردی ١١:٦٨ چرکە تۆمار بکات، هەروەها لە ڕاکردنی ٦٠ مەتریدا توانی  ٧:٢٥ چرکە تۆمار بکات، له ڕۆژانی ڕابردوودا فەرزانە بەشداری لە یانەی بەک-ی سربی کردووە و پلەی یەکەمی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

 

ت.پ