کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی سەبارەت بە رۆڵی ژنان لە ئاشتی و ململانێکاندا بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەک ژن لە ئاستی جیادا لە ناوخۆو دەرەوەی کوردستان تێیدا بەشداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دروستکردنی سەکۆیەکى بەشداریی بۆ ژنانی سەرکردە، ئێوارەی ١ى تەمووزی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە فێنک شەفیق حەمەدەمین، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و ژمارەیەک میوان لە ئاستی جیادا تێیدا بەشداربوون.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم هەنگاوەش بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر دامەزراندنی سەکۆیەک بە بەشداری: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تو دوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، چالاکوانان، نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکادیمیەکان، و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمەش بۆ دەست نیشان کردن و چارەسەرکردنی بۆشایی و پێداویستیە ستراتیژییەکان بوو سەبارەت بە رۆڵی ژنان لە کاتی ئاشتی و ململانێکاندا، ئەم هەنگاوەش به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كونسوڵ و نوێنه‌ری نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، لە هەولێر بەڕێوەچوو، کەلەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هاوکاری (UN-Women)، وەزارەتی دەرەوەی فینلاند، رێکخرابوو.