داواکاری گشتی دادگای باڵا ویستویەتی داواکاری دەنیز پۆیراز ڕەت بکرێتەوە

سەرۆکی داواکاری گشتی لە دادگای باڵا داوای ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی کرد بە بیانووی ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کارا لە دۆسیەی دەنیز پۆیرازدا نییە و هیچ بەڵگەیەک کۆنەکراوەتەوە

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل 'دەم پارتی' سەبارەت بە هێرشەکەی ئیزمیر کە ئونور جێنسەر بە دەمانچەی دەنیز پۆیراز کوژرا، تانەی لە دادگای باڵا کرد و داوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی کرد، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵا ویستویەتی تانەدانەکە ڕەت بکرێتەوە، داواکاری گشتی، لە بۆچوونی خۆیدا کە ئاراستەی بەشی یەکی دادگای باڵای کردووە، داوای کردووە داواکاری پارێزەرانی هەردوولا ڕەت بکرێتەوە.

 

ئونور جێنسەر لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە دەمانچە هێرشی کردە سەر بینای سازمانی هەدەپە لە ئەزمیر و کرێکاری حیزبەکەی دەنیز پۆیراز، دوای ڕووداوەکە، جێنسەر تۆمەتبار کرا و ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دادگای ٦ی تاوانە قورسەکانی ئیزمیر سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر جێنسەردا سەپاند.

 

پارێزەرانی بنەماڵەی پۆیراز بڕیارەکەیان بردە دادگای تێهەڵچوونەوە، بەشی تاوانەکانی یەکەمی دادگای دادی هەرێمی ئیزمیر ڕۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەر ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە.

 

تورکان ئەسلان ئاگاچ، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەکە، تانەیەکی لە دادگای باڵا داوە.