لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرژمێری بۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە لە ٣٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت، سەرژمێرییەک لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن، لەلایەک ئەو حزب و ڕێکخراوانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن، کاندیدەکانیان هەڵدەبژێرن، لەلایەکی دیکەشەوە ئەرکی وەک دیاریکردنی ژمارەی دەنگدەران، دامەزراندنی دەستەی هەڵبژاردنی کانتۆن و شارەکان.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ سەرژمێری لە هەرێم ئەنجامدرا، بەڵام ئێستا سەرژمێری نوێ دەکرێتەوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی دەنگدەران، بەشی پلاندانان و ئاماری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ماوەیەک پێش ئێستا نامەیەکی ئاراستەی سەرجەم ئەنجوومەنی کانتۆن و شارەکان کرد و داوای لێکردن ژمارەی کۆتایی دانیشتوان دیاری بکەن.

 

لەم چوارچێوەیەدا سەرژمێری لە هەموو هەرێمەکەدا لە ڕێگەی کۆمۆن و ئەنجومەنەوە ئەنجام دەدرێت، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم کارە تەواو بێت.

 

بە دیاریکردنی ژمارەی نوێی دانیشتوانی ناوچەکە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە دەتوانن لە ٣٠ی ئایاردا دەنگ بدەن، بە هەمان شێوە ڕوون دەبێتەوە.