بەلەمێك ژێر ئاوكەوت و ٢٥ كەس ڕزگار كران

بەلەمێک ژێر ئاوكەوت و بەهۆیەوە كۆچبەرێک گیانی لە دەستدا و تونرا ٢٥ كۆچبەر ڕزگار بکرێن، ژمارەیەک كۆچبەری دیكەش بێسەرو شوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتكە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لە بارەی ژێر ئاو كەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەلەمێک لە ناوچەی دەریایی ئاگیۆس ئیسیدۆرۆس لە باكووری ڕۆژئاوای كارلۆڤاسی، سامۆس بەلەمێک ژێر ئاو کەوت.

 

دەشڵێن، بەهۆى ڕووداوەکەوە، کۆچبەرێک گیانى لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیکەش بێسەروشوێن بوون و هەروەها توانراوە ٢٥ـی دیکەش ڕزگار بکرێن.